لیژنەی دارایی: دەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی مانگانە بگاتە دەستی فەرمانبەران

هەواڵی / 12/6/2019 235 جار بینراوە

بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت
لیژنەی دارایی: دەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی مانگانە بگاتە دەستی فەرمانبەران

شه‌ن پرێس:
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی فواد حسێن دەکات، دەڵێن پەیوەستە بە کیشەی نەوت و بڕەپارەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەریەک لە ئەحمەد حاجی رەشید،جەمال کۆچەر، شیروان میرزا و هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا هاتوە" وەک لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتێکمان ئامادەکردوە کە بریتیە لە ئەنجامەکانی بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق فواد حسێن و کۆمپانیای سۆمۆ، وە ڕاپۆرتەکەمان گوزارشت لەڕای لیژنەکە دەکات".

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی تێدا خراوەتە ڕو؛ ئەنجامەکان پەیوەستن بە کێشەی نەوت و ئەو بڕەپارەیەی مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێردرێت کە چەندین ڕاسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

ئەو چوار پەرلەمانتارەی کورد لە بەغدا ڕاشیدەگەیەنن، "ئێمە جەختمان کردوەتەوە کە دەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگاتە دەستی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە وە بە پێچەوانەوە حکومەتی ناوەندی هەنگاوی دیکە دەگرێتەبەر"،

هەر بەوتەی لیژنەکەی دارایی سبەی پێنج شەممە ڕاپۆرتەکە دەخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە.

زۆرترین بینراو