#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

كەسێكی نزیكی بەشار ئەسەد به‌بۆنه‌ی ناوزه‌دكردنی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكات

هەواڵی / 11/6/2019 228 جار بینراوە

سەرۆكی دەستپێشخەری نیشتیمانی كورد
كەسێكی نزیكی بەشار ئەسەد به‌بۆنه‌ی ناوزه‌دكردنی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكات
شه‌ن پرێس:

پەرلەمانتارێكی سوریا و دۆستی بەشار ئەسەد سه‌رۆكی رژێمی سوریا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكات بەبۆنەی دیاری كردنی بە سەرۆكی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

عومەر ئۆسێ،سەرۆكی دەستپێشخەری نیشتیمانی كورد لە سووریا و هاوكات په‌رله‌مانتاری كورد لە پەرلەمانی سووریا، لە پەیامێكیدا بەبۆنەی دیاری كردنی مەسرور بارزانی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ كوردستانی عێراق و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی برامان، مه‌سرور مه‌سعود مه‌لا مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ده‌شڵێت،ئەو هەڵبژاردنە رۆڵێكی ئەرێنی لە رێكخستنەوەی ناوماڵی ناوخۆی كوردستان دەگێڕێت، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ لە بەغدا و وڵاتانی دراوسێ.

ئۆسێ كە دۆستێكی نزیكی بەشار ئەسەدە، لە پەیامەكەیدا دەشڵێت: دیاری كردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی حكومەت دەبێتە بنەمای ئاوەدانكردنەوە و بەرەوپێشبردنی كوردستانی عێراق.

راشیگه‌یاندوه‌، ئومێده‌وارم ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ ده‌ستپێكێك بۆ هه‌وڵدان له‌ پێناو درووستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌ نێوان هه‌ولێر و دیمه‌شق.

زۆرترین بینراو