#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

ئەگەری هەیە مەسعود بارزانی دەست لە پۆستی سەرۆكی پارتی بكێشێتەوە

هەواڵی / 11/6/2019 594 جار بینراوە

لە كۆنگرەی چاوەڕوانكراوی پارتیدا
ئەگەری هەیە مەسعود بارزانی دەست لە پۆستی سەرۆكی پارتی بكێشێتەوە

شه‌ن پرێس:
مەسعود بارزانی دەیەوێت واز لە سەرۆكایەتی پارتی بهێنێت و بۆ ئەوەش تەنها مەرجێكی هەیە كە ئاراستەی هەریەكە لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كردووە و كە لەسەر كەسێك رێك بكەون بۆ سەرۆكایەتی پارتی.

بە گوێرەی چەند زانیاریەك كە دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كەوتووە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەیەوێت لە كۆنگرەی چاوەڕوانكراوی پارتیدا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حزبەكەی كاندید نەكاتەوە و بۆ ئەوەی وەك مەرجەعی هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە.

زانیاریەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن بارزانی ئەو بڕیارەی خۆی داوەتە هەریەكە لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی لە نێوان خۆیاندا كەسێك بۆ سەرۆكایەتی پارتی دیاری بكەن و ئەویش پشتیوانی دەكات، بەڵام ئەگەر لەسەر كەسێك رێك نەكەون ئەوا خۆی وەك سەرۆكی پارتی دەمێنێتەوە.

ئەو بڕیارەی بارزانی لە پەراوێزی دواین كۆبونەوەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نێوان چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی باسی لێوە كراوە و بە پێشنیارێكی گرنگ وەسف كراوە.

زۆرترین بینراو