یەكێتی: كاتێك دڵنیابووین پارتی هاوكاره‌ لە چارەسەركردنی پرسی كەركوك سەرۆكی پەرلەمان وەرده‌گرین

هەواڵی / 11/6/2019 199 جار بینراوە

هەوڵدەدرێت چارەسەری بنەڕەتی بدۆزرێتەوە
یەكێتی: كاتێك دڵنیابووین پارتی هاوكاره‌ لە چارەسەركردنی پرسی كەركوك سەرۆكی پەرلەمان وەرده‌گرین
شه‌ن پرێس:

یەكێتی ڕونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەدات و سەركردایەتیەكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: هەركاتێك دڵنیابووینەوە كە پارتی هاوكارمان دەبێت لەیەكلاییكردنەوەی پرسەكانی كەركوك و بەغدا، ئێمەش پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرین.

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بەسی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لەئێستادا كێشەكانی یەكێتی و پارتی بەرەو چارەسەربوون دەچێت و ئەو گرفتانەی لەماوەی رابردوودا هەبوو، هەوڵدەدرێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.

رونیشیكردەوە، هەرچەندە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگوێرەی ئەو رێكەوتنانەی لەنێوان یەكێتی و پارتیدا كراوە، پشكی یەكێتییە، بەڵام هەر كاتێك دڵنیابووینەوە كە پارتی هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی پرسی كەركوك و بەغدا، ئێمەش ئامادەین پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرین.


ئەو سەركردایەتیەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەگەڵ ئەوەی ئێستا كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەڕوات، بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەكەین پۆستی پارێزگاری كەركوك و وەزارەتی داد یەكلابێتەوە، كە ئەوەش بڕیاری سەركردایەتییە ئەوكات یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەردەگرێت.

زۆرترین بینراو