#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: شه‌وی رابردوو به‌رپرسێكی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌ڵسوڕاوان ‌و مه‌كۆی گۆڕان كردووه‌

هەواڵی / 11/6/2019 145 جار بینراوە

به‌هۆی ته‌قه‌وه‌ هه‌ڵسوڕاوێك كوژراوه‌
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: شه‌وی رابردوو به‌رپرسێكی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌ڵسوڕاوان ‌و مه‌كۆی گۆڕان كردووه‌

شه‌ن پرێس:

بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێك لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە بڵاودەكاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت"له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە‌ بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه‌ ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن".


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

‎راگه‌یه‌ندراوێک له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه‌

‎شه‌وی سێ شه‌ممه‌، 11ی 6ی 2019، له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە‌ بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه‌ ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن.

‎ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ نابه‌رپرسیارانه‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که‌ رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاوڵاتیانی کوردستان دانانێن.

‎بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کۆی هه‌ڕه‌شه‌ و روداوه‌که‌ ده‌کات. پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ و روداوانه‌ و پێویسته‌ تۆمه‌تبارانیش سزای یاسای وه‌ربگرن.

‎هاوخەمی و سه‌ره‌خۆشی له‌ هاوسه‌ر و خێزان و که‌سوکاری رێبەند فه‌رهاد ده‌که‌ین که‌ له‌ پێناوی به‌رگری له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید بووه‌.


‎بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
11ی 6ی 2019

زۆرترین بینراو