#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

ئایا ده‌كرێت ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان بخرێته‌ به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون له‌ ڕه‌مه‌زاندا

هەواڵی / 10/6/2019 186 جار بینراوە

ئایا ده‌كرێت ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان بخرێته‌ به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون له‌ ڕه‌مه‌زاندا

شه‌ن پرێس :
پرسیار : ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك شه‌ش ڕۆژی سوننه‌تی شه‌والی گرت، ئایا ده‌كرێت بخرێته‌ به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون له‌ ڕه‌مه‌زاندا؟

وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ڕۆژووی سوننه‌تی شه‌وال بگرێت، بۆی ناخرێته‌ بری قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژه‌ نه‌گیراوه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌ڵكو واجبه‌ له‌سه‌ری سه‌ره‌تا ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا نه‌یگرتوون بیانگرێته‌وه‌، پاشان ئه‌گه‌رحه‌زی كرد ڕۆژووی شه‌وال بگرێت ده‌ست بكات به‌ گرتنی ڕۆژووی شه‌ش ڕۆژی شه‌وال.
خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌مووان بێت .
صه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا و ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان فه‌توای ژماره‌ (11663) (به‌رگی 10 / لاپه‌ڕه‌ 354)


لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی


وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز



زۆرترین بینراو