#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

بزانه‌ ئه‌و پیاوه‌ی پۆستی باڵای نییه‌ و له‌ پشت زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ كییه‌؟

هەواڵی / 10/6/2019 763 جار بینراوە

بزانه‌ ئه‌و پیاوه‌ی پۆستی باڵای نییه‌ و له‌ پشت زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ كییه‌؟
شه‌ن پرێس:
فەخرەدین قادر سکرتێری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان و ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵێ ئیسلامی كوردستان كه‌ ئێستا هیچ پۆستی باڵای نییه‌ به‌ڵام له‌ پشت زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌.

فەخرەدین قادر،ئه‌مشه‌و له‌ میانه‌ی به‌شداری (لە بەرنامەی 180) ئێن ئاڕتی وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری هه‌ستیاری دایه‌وه‌و له‌ باره‌ی  ئه‌وه‌ چەند هاوسەری هەیە؟ وتی، من ته‌نها یه‌ك هاوسه‌رم هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ خێزانم زۆر باشم پێكه‌وه‌ باش گونجاوین.

سه‌باره‌ت به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌شی له‌ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان وتی، "بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەم لە سکرتێری پەرلەمان بڕیاری خۆم بوو نەک حزبەکەم".

راشیگه‌یاند،په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌یانه‌وێت زیاتر حیزبه‌كانی خۆیان رازی بكه‌ن نه‌ك خه‌ڵك.

ناوبراو ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ كادیرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكرین و وتیشی،كۆمه‌ڵی ئیسلامی خاوه‌نی كادیری زۆرباش و په‌رێز پاكن له‌هه‌ر ئاست و و پۆستێك دابن.

دەربارەی بە بنەماڵەیی بوونی حزبەکەشی ناوبراو وتی،كوا كۆمه‌ڵ به‌بنه‌ماڵه‌ كراوه‌؟ كوره‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر هیچیان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی نین تا كۆمه‌ڵ به‌وه‌ تۆمه‌تبار بكریت.

شێخ فەخرەدین قادر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا هیچ پۆستی باڵای نییه‌ به‌ڵام له‌ پشت زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ وتی،مرۆڤ به‌ناوه‌ڕۆك گه‌وره‌ ده‌بێت نه‌ك به‌پۆست من نزیكم له‌ ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و نزیكم له‌بڕیار و خه‌ممخۆری بڕیاره‌كان و جیبه‌جێ كردنیانم.

زۆرترین بینراو