#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

جێگرى بەڕێوەبەری پەیوەندییەگشتییەکانی نەوەی نوێ دەستى لەکارکێشایەوە

هەواڵی / 10/6/2019 182 جار بینراوە

“خەونمان ئه‌وه‌ بوو جوڵانەوەكه‌ حیزبە تەقلیدیەکان تێبپەڕێنێت“
جێگرى بەڕێوەبەری پەیوەندییەگشتییەکانی نەوەی نوێ دەستى لەکارکێشایەوە
 شه‌ن پرێس:
جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییەگشتییەکانی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، خەونی ئەوان جوڵانەوەیەکی نوێ بوو کە حیزبە تەقلیدیەکان تێبپەڕێنێت و ببێتە جێگرەوەیان، نەک هەمان هەڵە و کەموکورتی ئەوان و زیاتر یش دوبارە بکاتەوە، دوای دوو ساڵ لە چاوەڕوانی چاکسازی و چاککردنی لاریەکانی جوڵانەوەکە و بێ ئومێد بوون، دەست لەکاردەکێشێتەوە.

دیە رزگار،جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییەگشتییەکانی نەوەی نوێ لە نامەیەکی دەست لەکارکێشانەوەدا رایگەیاند،"لەسەرەتای دروستبوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە، وەک ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندن بەوپەڕی لە خۆبوردوییەوە دەستم دایە کارێک کە هەموومان بڕوامان پێی هەبوو، ئەویش ڕوبەڕوبونەی دەسەڵات و نادادی و ئامانجی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و یەکسانی بوو بۆ تاک بە تاکی هاوڵاتی ئەم نیشتمانە .

 ئاماژەی بەوەشکردووە خەونی ئەوان جوڵانەوەیەکی نوێ بوو کە حیزبە تەقلیدیەکان تێبپەڕێنێت و ببێتە جێگرەوەیان، نەک هەمان هەڵە و کەموکورتی ئەوان و زیاتر یش دوبارە بکاتەوە و بڕوایان وابوو کە دەبێت ژنان و کچان لە ناو جوڵانەوەکە ڕۆڵی کارایان هەبێت و شان بە شانی پیاوان کاربکەن، بەڵام دوای چەندین هەوڵ و پڕۆژە و ناڕەزایەتی، نەک زیاتر پەراوێز دەخران، بەڵکوو لە کۆی ۱٤ ئۆفیس، تەنها یەک بەرپرسی ئۆفیس ژن بوو، کە ئەویش بەشداری کۆبونەوەی پێنەدەکرا.

 دەشڵێت"ماوەی 2 ساڵە چاوەڕوانی چاکسازی و چاککردنی لاریەکانی جوڵانەوەکە بووین، بەڵام لەو ماوەیەدا نەک هیچ گۆڕانکاریەک نەکرا، بەڵکوو سەرجەم ئەو کەسانەی پڕۆژەی چاکسازیان هەبوو و لە خەمی جوڵانەوەکەدا بوون یان دوردەخرانەوە یان دەستیان لەکاردەکێشایەوە".

 لە کۆتایشدا، ئاماژەی بەوەکردووە، چیتر جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئەو ڕێگەیە ڕێناکا کە بۆی دامەزرا، بەڵکوو لە ئێستادا خێزانێک کۆی کارەکانی جوڵانەوەکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە بازرگانیەکانیان بەڕێوەدەبەن.

زۆرترین بینراو