#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

پارتی ده‌رباره‌ى كه‌ركوك هیچ به‌ڵێنێكی به‌یه‌كێتی نه‌داوه‌‌ كه‌ یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی قبوڵ بكات

هەواڵی / 10/6/2019 126 جار بینراوە

له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی بارزانی
پارتی ده‌رباره‌ى كه‌ركوك هیچ به‌ڵێنێكی به‌یه‌كێتی نه‌داوه‌‌ كه‌ یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی قبوڵ بكات
شه‌ن پرێس:

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاى ناو پارتیه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، پارتی هیچ به‌ڵێنێكی به‌یه‌كێتی نه‌داوه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، یاخود یه‌كێك له‌كاندیده‌ پێشكه‌شكراوه‌كانیان قبوڵ بكات.

به‌ڵكو پارتى به‌ یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ڕێگای پێشوو دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و رازی بوونی به‌غدا به‌پێدانه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ده‌ستی داون، ئه‌و كاته‌ پارتی ئاماده‌یه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بداته‌وه‌ یه‌كێتی به‌و مه‌رجه‌ی كاندیده‌كه‌ به‌رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی بێت.

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو، كه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، پارتی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون كه‌ یه‌كێك له‌سێ كاندیده‌ پێشكه‌ش كراوه‌ی په‌سه‌ندكردووه‌، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نن.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناوی هه‌ریه‌ك له‌ خالید شوانی، دكتۆر عومه‌ر ئینجه‌، لیوا جه‌مال تاهیری راده‌ستی پارتی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك په‌سه‌ند بكات.

زۆرترین بینراو