کۆمەڵکوژییەکەی سریلانکا خەریکە بەسەر حکومەتدا دەشکێتەوە!

هەواڵی / 10/6/2019 139 جار بینراوە

کۆمەڵکوژییەکەی سریلانکا خەریکە بەسەر حکومەتدا دەشکێتەوە!

شه‌ن پرێس :
وا دەردەکەوێت خەریکە ڕووی ڕاستەقینەی داڕێژەرانی ڕاستەقینەی پشت کۆمەڵکوژییەکانی سریلانکا دەردەکەون، سەرۆکی ئەو وڵاتە هەستاوە بە دوورخستنەوەی سەرۆی دەزگای هەواڵگریی سریلانکا لەسەر ئەوەی سەرۆکی هەواڵگریی ڕەخنەی لە هێرشەکان گرتووە بەوەی کە دەکرا ڕێگریی لە ڕوودانیان بکرێت، چونکە پێشتر زانیاریی پێشوەختە دراوە بە دەسەڵاتداران (بە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانیشەوە) بەڵام پشتگوێیان خستووە!
هاوکات سەرۆکی سریلانکا ڕەتیکردووەتەوە کە هیچ پۆلیس، سەرباز و ئەفسەرێکی هەواڵگریی لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکان، شاهیدی بدەن، بەتایبەتی لەبەردەم چاوی میدیاکاندا ئەو کارە ڕەتدەکاتەوە!
هەموو ئەمانەش گومانەکان لەسەر کۆمەڵکوژییەکان زیاتردەکەن بەوەی کە دەستی حکومەت و دەسەڵاتدارانی باڵای سریلانکای تیادابێت!
جگە لەم گومانە نوێیانە، پێشتر گومانی تریش دروستبوون، لە کۆمەڵکوژییەکانی سریلانکادا سەرەتا وترا کە زیاتر لە ٣٥٠ کەس کوژراون، دواتر وترا بە هەڵە تەرمەکانیان ژماردووە و ژمارەکە زیاتر لە ١٠٠ی لێ دەرکرا و بوو بە نزیکەی ٢٥٣ کەس! دواتریش وێنەی خانمێکی موسڵمان بڵاوکرایەوە گوایە یەکێک بووە لە بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە، بەڵام هەر زوو ئەو خانمە ڕەتیکردەوە تەنانەت سریلانکاشی بینیبێت و دەرکەوت نووسەرێکی موسڵمانە لە ئەمریکا دەژی! دواتریش میدیاکانی سعودییە وێنەی قەرەزاوییان لەگەڵ کابرایەکی ڕیشن دانا و وتیان ئەمە بکەری سەرەکی بووە، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەویش وا نییە!
كۆشش رۆسته‌م

زۆرترین بینراو