لەدایك بونی منداڵێك دوایی 56 ڕۆژ لە مردنی دایكی

هەواڵی / 10/6/2019 332 جار بینراوە

لەدایك بونی منداڵێك دوایی 56 ڕۆژ لە مردنی دایكی

شه‌ن پرێس :
یاریزانێكی نێودەڵەتی پورتوگالی دوایی مردنی مێشكی لە مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2018 منداڵەكەی هاتە دونیاوە .
كاترینا سیكویرا تەمەن 26 ساڵ یاریزانی پورتوگالی دوای توش بونی بە نەوبە بەهۆی نەخۆشی ڕەبۆوە توشی بێهۆشی دەبێت و مێشكی دەمرێت، تەنها بەهۆی ئامێری وەرگرتنی ئۆكسجین دڵی دەژی ، ئەمە لە كاتێكدا دوگیان بونەكەكەی لەو كاتەدا لە هەفتەی 19 دەبێت ،بۆیە پزیشكەكان هەوڵ دەدەن كتارینا بەهۆی ئەو ئامێرەوە بمێنێتەوە تا ئەو كاتەی تەمەنی دووگیان بونەكەی دەگاتە هەفتەی 32 بۆ ئەوەی منداڵەكەی بەسەلامەتی بێتە دونیاوە .
هەر بۆیە هەوڵەكەیان سەر دەگرێت و منداڵەكە لە دوایە 56 ڕۆژ لە مردنی دایكی لە 28 ئازار دوایی تەواو بونی هەفتەی 32 بە نەشتەرگەری گەورە لە دایك دەبێت ، پاشان دایكیشی ماڵئاوای دەكات لە ژیان
فاڵكۆن فامیلی –شەیما صلاح

زۆرترین بینراو