خەوتنی منداڵ لە ڕۆژدا كاریگەری هەیە لەسەر زیرەكی

هەواڵی / 10/6/2019 248 جار بینراوە

خەوتنی منداڵ لە ڕۆژدا كاریگەری هەیە لەسەر زیرەكی

 

شه‌ن پرێس :
زاناكانی زانكۆی بەنسلفانیاو كالیفۆرنیا لە ویلایەتیە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەوەیان سەلماندووە كە ئەو منداڵانەی لە ڕۆژدا دەخەون زیرەكترن لەو منداڵانەی كە ناخەون .
توێژەران بۆ بەدەرخستنی كاریگەری خەوتنی ڕۆژ لەسەر منداڵ هەستان بەئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر 3000منداڵ لە تەمەنی 10بۆ 12 ساڵیدا ،لە ئەنجامدا بۆ یان دەركەوت ئەو منداڵانەی بە ڕۆژدا دەخەون زیاتر هەست بە خۆشگوزەرانی دەكەن ، وە باشتر دەتوانن بەسەر خۆیاندا زاڵببن ، لە هەمان كاتدا ئاستی زیرەكیان بەرزترە .
توێژەران جەخت لەوە دەكەنەوە كە خەوتنی ڕۆژ كاریگەریەكی ئەرێنی دەبێت لە سەر خوێندكار و دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی زیرەكیان، توێژەران دەڵین خەوتنی ڕۆژ دەبیتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی تەندروستی و زانستی خوێندكار، چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاتی بەكار هێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان ، بەمەش دەبێتە هۆی گەشەكردنی كۆئەندامی دەمار و ناوەندی زیرەكی .

فاڵكۆن فامیلی –شەیما صلاح


زۆرترین بینراو