#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

دانوستانەکانی ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان شکستیھێناوە .

هەواڵی / 10/6/2019 66 جار بینراوە

دانوستانەکانی ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان شکستیھێناوە .

شه‌ن پرێس :
حەمدڵڵا موھیب، راوێژکاری ئەمنی سەرۆکی ئەفغانستان بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند کە لەبەر ئەوەی تا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێنکەوتووەتەوە، دانوستانەکانی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان، زاڵمای خەلیلزاد لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیباندا، شکستیھێناوە.

حەمدڵڵا موھیب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لەبارەی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان زاڵمای خەلیلزاد و بزووتنەوەی تاڵیباندا گوتوویەتی: "بزووتنەوەی تاڵیبان ئەوپەڕی تا چوار مانگی دیکە دەتوانێت خۆی رابگرێت، چونکە پارەیەکی وای لە بەردەستدا نییە تا لە پێناو سازکردنی دانوستانی ئاشتی، سەردانی وڵاتێکی دیکە بکات".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایە تاڵیبان لە لایەن پاکستانەوە پاڵپشتی دەکرێت، حەمدڵڵا موھیب گوتی: "بۆ ئەوەی کێشەکە لە رەگەوە چارەسەر بکەین، وا پێویست دەکات چاومان بە بەرپرسانی پاکستان بکەوێت".

ناوبراو ئەوەشی گوتووە: "تا ئەو کاتەی نیگەرانی و مەترسییەکانی پاکستان نەڕوێنینەوە، ئاشتی لە ئەفغانستان بەدی نایەت".

ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان، زاڵمای خەلیلزاد رایگەیاندبوو کە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیباندا، قوناغی باشی بڕیوە.

زاڵمای خەلیلزاد ئاماژەی بەوەشدابوو کە لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا لە قەتەر، چاوی بە بەرپرسانی تاڵیبان، دەکەوێت.

زۆرترین بینراو