هۆشیاری‌ ده‌درێت له‌ پیاكێشانی‌ هه‌ساره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ به‌ زه‌ویدا

هەواڵی / 8/6/2019 330 جار بینراوە

گۆی‌ زه‌وی‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌
هۆشیاری‌ ده‌درێت له‌ پیاكێشانی‌ هه‌ساره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ به‌ زه‌ویدا
 
شه‌ن پرێس:
ئاژانسی ئاسمانه‌وانیی‌ ئه‌وروپی هۆشیارییداوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ پیاكێشانی‌ هه‌ساره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ به‌ زه‌ویدا له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا.
به‌پێی‌ ووته‌ی‌ زانایانی‌ ئه‌و بواره‌, هه‌ساره‌كه‌ ناوی‌ (QV89 2006)ه‌ و له‌ ئێستادا له‌ بۆشایی ئاسمانه‌ و به‌ خێرایی‌ (44096) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا به‌ڕێوه‌یه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ گۆی‌ زه‌وی‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ و پێشیان وایه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ڕۆژی‌ (9)ی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا خۆی‌ به‌ زه‌ویدا بكێشێت.
ماڵپه‌ڕی‌ (ڕوسیا الیوم)یش له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ قه‌باره‌ی‌ هه‌ساره‌ی (QV89 2006) به‌ قه‌د قه‌باره‌ی‌ ئه‌و نه‌یزه‌كه‌یه‌ كه‌ له‌ساڵی‌ (2013)دا له‌ ڕوسیا كه‌وته‌ خـواره‌وه‌ و بووه‌ هۆی‌ برینداربوونی‌ (1500) كه‌س, به‌ڵام ئه‌مه‌یان خێراییه‌كه‌ی‌ زۆر زیاتره‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ مه‌ترسی و زیانیشی زۆر زیاتر بێت.


زۆرترین بینراو