ئایا مه‌رجه‌، ڕۆژوه‌كانی‌ شه‌شه‌ڵان به‌ یه‌كـه‌وه‌ بگیرێـن ؟

هەواڵی / 4/6/2019 197 جار بینراوە

ئایا مه‌رجه‌، ڕۆژوه‌كانی‌ شه‌شه‌ڵان به‌ یه‌كـه‌وه‌ بگیرێـن ؟

شه‌ن پرێس :
محمد صالح الـمنجد - شێخ و زانا و فیقهزانی‌ سعودیه‌
ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی‌ " عمر بن عبدالعزیز " له‌ عقربیه‌ی‌ شاری‌ خبری‌ سعودی‌‌


" محمد صالح الـمنجد " ی‌ شێخ و زانا و فیقهزانی‌ سعودیه‌ و ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی‌ " عمر بن عبدالعزیز " له‌ عقربیه‌ی‌ شاری‌ خبری‌ سعودی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ( مه‌رج نیه‌ كه‌ گرتنی‌ شه‌ش ڕۆژ ڕۆژووه‌كه‌ی‌ مانگی‌ شه‌وال - شه‌شه‌ڵان - به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌بگیرێن و ووتی‌ : به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ گرتنی‌ , یان جیا به‌جیا گرتنی‌ هه‌ر دروسته‌ و گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریش بكات , ئه‌وا باشتره‌ , هه‌روه‌ك خوای‌ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت " فاستبقوا الخیرات , یان .. وسارعوا الی‌ مغفره‌ من ربكم " , یان كه‌ له‌زمانی‌ موسا پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌فه‌رموێت -وعـجلت الیك رب لترضی‌ - " .
الـمنجد ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ووته‌ی‌ زانایانی‌ مه‌زهه‌بی شافیعی و هه‌ندێك له‌ ئه‌حمه‌دیه‌كانه‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ ڕۆژووه‌كه‌ی‌ بۆ ناوه‌ڕاست , یان كۆتاییه‌كانی‌ مانگی‌ شه‌وال دوا بخات , ئه‌وا هه‌ر دروسته‌ و ئاساییه‌ و پاداشتی‌ خۆی‌ وه‌رده‌گرێت .
هه‌روه‌ها ووتی‌ : ئیمامی‌ نه‌وه‌وی‌ فه‌رموویه‌تی‌ : هاوه‌ڵانمان ووتویانه‌ , گرتنی‌ شه‌ش ڕۆژ ڕۆژووی‌ مانگی‌ شه‌وال سوننه‌ته‌ , جا ئه‌و شه‌ش ڕۆژه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بن یان جیا به‌جیا , یان له‌كۆتایی مانگه‌كه‌دا بێت , هه‌روه‌ك ئیمامه‌كانی‌ وه‌ك ئه‌حمه‌د و ئه‌بو داوود ئه‌و ڕایه‌یان هه‌بووه‌ .



زۆرترین بینراو