ئامۆژگاریمان بۆ ئەو کچانەى دواى شووکردن باسى هەڵەی ڕابردویان دەکەن بۆ مێردەکانیان ...!

هەواڵی / 1/6/2019 977 جار بینراوە

ئامۆژگاریمان بۆ ئەو کچانەى دواى شووکردن باسى هەڵەی ڕابردویان دەکەن بۆ مێردەکانیان ...!


بە هیچ شێوەیەک نهێنی خۆت بە تایبەت نهێنیەك كە پەیوەستە بە ئابڕو و شەرەف و نامووسەوە، لای مێردەكەت مەیگێڕەوە، با پیاوەكەت زۆر چاكیش بێت.

گەر هەڵەیەكت كردوە لە ڕابردودا باسى مەکە ، و لە بری باسکردنى ، تەوبە و ئیستیغفار و داوای لێخۆشبون بكە و تاعەتی خوا بكە -سبحانه وتعالی- .

بۆیە نهێنی خۆتان مەدركێنن بۆ هیچ کەسێ و لە نێوان خۆتان و خواى گەورە تەوبە بکەن.

پێشینان فەرموویانە: قسە كەوتە زار، دەكەوێتە شار.
چونکە گەر باسى بکەى ڕەنگە مێردەکەت تەحەمولى ئەو باسە نەکات و تەڵاقت بدات و نهێنیەكەشت ئاشكرا بكات! هەم ژیانت تێك دەچێت و هەم نهێنیەكەشت بڵاودەبێتەوە.

چونکە تۆیەك تەحەمولی نهێنیەكانی خۆتت پێنەكرێت! ئەی بەرامبەرەكەت چۆن تەحەمولی نهێنی تۆ دەكات؟!

ئه‌گه‌ر كه‌سێك سنگی ته‌سك بێت له‌ ئاست نهێنیه‌كانی خۆی و ته‌حه‌مولی هه‌ڵگرتنی نه‌كات، ئه‌وا بێگومان سنگی ئه‌و كه‌سه‌ی نهێنیه‌كه‌ی لا باسده‌كەیت ته‌سكتر و بێ
ته‌حه‌مولتره‌.

ئه‌گه‌ر تۆ سیقه‌ت به‌ كه‌سێك هه‌یه‌ و لای باسی ده‌كه‌یت، بێگومان به‌ ئه‌ویش كه‌سێكی هه‌یه‌ متمانه‌ی پێ هه‌بێت و لای باسی بكات.

كە نهێنیەكیشت هەبوو، ویستت بیدركێنی وهەر سوور بووی لەسەری، تەلەفۆن بۆ مامۆستایەكى بەڕێز بكە کە جێگاى سیقە و متمانە بێ تا هەندێك ئامۆژگاریت بكات ، و لە سەرەنجامی ئەو كارە ئاگادارت بكاتەوە .

بەوەش هەم نهێنیەكەت دركاند كە لەڕوی دەرونیەوە هێور دەبیتەوە ، هەم لەسەرەنجامی ئەو نهێنی ئاشكراكردنەش دەترسێنرێیت.



زۆرترین بینراو