#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

کێشانی توتن ساڵانە زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس دەکوژێت لەسەر ئاستی جیهان

هەواڵی / 31/5/2019 119 جار بینراوە

31ی مایس ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرە کێشان
کێشانی توتن ساڵانە زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس دەکوژێت لەسەر ئاستی جیهان

شه‌ن پرێس:

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرە کێشان كه‌ ئه‌مرۆ ده‌كات وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌، کێشانی توتن ساڵانە زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس دەکوژێت لەسەر ئاستی جیهان ، بەجۆرێک 7 ملیۆنی لە کەسانی جگەرە کێشە و ۱٫۲ ملیۆن جگەرە کێشی دووەمین وواتە خۆیان جگەرە کێش نین بەڵام لەگەڵ کەسانێک دەژین و کاردەکەن کە جگەرە کێشن و دووچاری دوکەڵ و ژەهرەکانی توتن دەبنەوە .

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
31ی مایس ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرە کێشان
کێشانی توتن گەورەترین هەڕەشەی تەندروستی گشتی یە (WHO)

ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرە کێشان لە 31ی مایسی هەموو ساڵێک لەسەر ئاستی جیهان وەک دەرفەتێکی گەورە بەکاردێت بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و ئاشناکردنیان بە مەترسی و زیانە تەندروستی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکانی کێشانی توتن بەهەموو جۆر و شێوزەکانی .
کێشانی توتن ساڵانە زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس دەکوژێت لەسەر ئاستی جیهان ، بەجۆرێک 7 ملیۆنی لە کەسانی جگەرە کێشە و ۱٫۲ ملیۆن جگەرە کێشی دووەمین وواتە خۆیان جگەرە کێش نین بەڵام لەگەڵ کەسانێک دەژین و کاردەکەن کە جگەرە کێشن و دووچاری دوکەڵ و ژەهرەکانی توتن دەبنەوە .
کێشانی توتن هەروەک لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەرئەنجامی توێژینەوە پزیشکی و زانستیەکان سەلمێندراوە هۆکاری سەرەکیە بۆ نەخۆشیەکانی هەناسە،دڵ، فشاری خوێن،نەخۆشیە شێرپەنجەیەکان و جەڵتەی مێشک و گیرانی لولەی خوێنی پەلەکان .
هەروها هۆکاری سەرەکی مردنە بەنەخۆشیە درێژخایەنەکان و مردنی پێش وەختەی هاووڵاتیان لەگەڵ زیانە ئابوریەکان و زیاترکردنی تێچووی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان .
لە هەرێمی کوردستان ، یاسای بەرەنگاربونەوەی جگەرە کێشان هەیە کە پەیوەندی و ئەرکی وەزارەت و دەزگاپەیوەندارەکانی ڕێکخستووە و جێ بەجێدەکرێت .
لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕیوەبەرایەتیە گشتیە تەندروستیەکان یەکەی بەرەنگاربونەوەی جگەرە کێشان دامەزراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی فیدڕاڵ و هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەمەبەستی کاراکردنی پڕۆگرامی بەگژداچوونەوەی جگەرە کێشان و کردنەوەی کلینیکی چارەسەری جگەرەکێشان بۆ وازهێنان لەجگەرە . هەروها ڕووپێوی جگەرە کێشان لە ناوەندەکانی خوێندن لەهەرێمی کوردستان و عێڕاق ئەنجامدراووە لەلایەن وەزارەتمان لەگەڵ تەندروستی عێڕاق ئێستا لایەنەپەیوەندارەکان خەریکی شیکردنەوەی ئەنجامەکانن دواتر ڕادەگەیەندرێت .
لەم ساڵدا لە هەرێم زیادکردنی باجی تووتن بە ڕێژەی لە ٥٪ جێ بەجێکراووە و داهاتەکەی بۆ پڕۆگرامی بەرەنگاربونەوەی جگەرە کێشان و پێویستیەکانی چارەسەری نەخۆشیە پەیوەندارەکان بەکاردێت.
هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان و چاڵاکردنی چاودێری تیمە تەندروستیەکان لە شوێنە گشتیەکان و جێ بەجێکردنی ڕێنماییەکان لەچوارچێوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی جگەرەکێشان لە هەرێمی کوردستان جێ بەجێدەکرێت بەهاوکاری و هەماهەنگی لایەنەپەیوەندارەکانی تر.
لەم دەرفەتەدا ، پەیام و داوامان لە هاووڵاتیان دوورکەوتنەوە و وازهێنانە لەجگەرە و نەرگیلە کێشان .
کێشانی هەر نەرگیلەیەک کە ٤۰ بۆ ٦۰ خولەک دەخایەنێت زیانی تەندروستی بەقەدەر کێشانی ۱۰۰ جگەرە دەبێت و زیانە تەندروستیەکانی نەرگیلە یەکجار زیاتر و مەترسیدارترە لە کێشانی جگەرە و هۆکاری سەرەکیە بۆ زیادبوونی نەخۆشیەکانی دڵ و سینگ و جەڵتەی دڵ و مێشک لە گەنجان

لەپێناو تەندروستی و ژیان و دواڕۆژی خۆت و خانەوادەکەت بڕیاری بوێرانەت بدە و وازبهێنە لە جگەرە و نەرگیلە کێشان ، ژیان هەڵبژێرە .

ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
۲۰۱۹/٥/۳۰

زۆرترین بینراو