رەگەزی کۆرپەلە ( كوڕ یان كچ ) پەیوەندی بە جیناتی باوکەوە هەیە یان دایک؟

هەواڵی / 30/5/2019 733 جار بینراوە

رەگەزی کۆرپەلە پەیوەندی بە جیناتی باوکەوە هەیە یان دایک؟


لێکۆڵینەوەیەک کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوام بوو داتای لەسەر چەندین خێزان وەرگرت و پشتی بە داتای درەختی خێزانیان بەست، ئەوەی خستۆتەڕوو کە جینی پیاو ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە هەبوونی کوڕان یان کچان ئەمەش بەهۆی بۆماوەیی پیاوانەوە دەبێت لە باوباپیرانەوە، ئەمە مانای وایە پیاوێک لەگەڵ چەندین برادا کە لە خێزانەکەیدا کوڕ زۆرە پیاوە کوڕی دەبێت، بەڵام پیاوێک کە ژمارەیەکی زۆر خوشکی هەیە ئەگەری هەیە زیاتر کچی ببێت.

توێژینەوەیەك کە لە زانکۆی نیوکاسڵ ئەنجامدراوە و هەزارەها خێزان بەشداریان تێداکردوە، یارمەتی دایکان و باوکان دەدات بۆ زانینی ئەگەری دروست بوونی کوڕ یا کچ.

کۆڕی جلاتڵی، زانای توێژەرەوە لە زانکۆکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆماوەیی پیاوان بڕیاردەری ڕەگەزی کۆرپەلەن.

 ٩٢٧ درەختە-خێزان کە پێکهاتبون لە ٥٥٦،٣٨٧ کەس لە باکوری ئەمریکا و ئەوروپا بەشداری توێژینەوەکە بوون، لێکۆڵینەوە لەم خێزانانە ئەوەی پیشان دا کە ئەگەری کچ یا کوڕ بۆماوەییە لە پیاوان دا، لە کاتێکدا لە ئافرەتان دا پێشبینی ئەوە ناکرێت.

پیاو بڕیاردەری ڕەگەزی کۆرپەلەیە بە پشت بەستن بەوەی لە سپێرم دا هەڵگری کرۆمۆسۆمی X  یان Y  یە، کرۆمۆسۆمی ئێکس لەگەڵ کرۆمۆسۆمی ئێکسی دایک دا یەکدەگرێت و دەبێتە هۆی دروست بوونی کۆرپەیەکی xx ی کچ، کرۆمۆسۆمی وای لەگەڵ کرۆمۆسۆمی ئێکسی دایکدا یەکدەگرێت و کۆرپەکە هەڵگریxy  کوڕ دەبێت.

بەڵام توێژینەوەیکەی نیوکاسڵ پێشنیاری جینێکی ناسراو دەکات کە پێمان بڵێت سپێرمی پیاوان هەڵگری زیاتری کرۆمۆسۆمی ( x) ە  یاخود ( y ) کە کاریگەری لەسەر ڕەگەزی منداڵ هەیە . جین لە دووبەش پێکهاتوە کە پێیان دەوترێت ئەلیەڵس، هەریەکەیان بۆماوەیی یەکێک لە دایک و باوکن، پیاوان هەڵگری دوو جۆری جیاوازی ئەم جینەن کە دەبێتە هۆی دروست بوونی سێ ئەگەری جیاواز و کۆنترۆڵی ڕیژەی X , Y  لە سپێرم دا دەکات :

- پیاوێک لەگەل کۆمەڵەی یەکەم دا ناسراو بە mm ,  سپێرمی زیاتری y  دروست دەکات و کوڕ دروست دەبێت.

- پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵەی دووەم ناسراو بە mf ,  ژمارەیەکی یەکسان لە x , y  سپێرم دروست دەکات و بە نزیکەیی ژمارەیەکی یەکسان کوڕ و کچ دروست دەبن.

- جۆری سێیەم ناسراو بە ff, سپێرمی زیاتری x دروست دەکات و دروست بونی کچ زیاترە.

 

لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگەکان کوڕانی زیاتر لەدایک دەبن:

لە زۆربەی وڵاتانی بەشداربوو لە جەنگە جیهانیەکان، زیادبونێکی لەناکاوی ژمارەی کوڕان هەبوون ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی جەنگەکە، ساڵێک دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم، لە وڵاتی بەریتانیا ڕێژەی لەدایکبونی کوڕان بە ٢ منداڵ زیاترە بوە لە کچان واتە بۆ هەر ١٠٠ لەدایک بوی کچان، ١٠٢ کوڕ لەدایک بوون و لەکیشوەری ئەمریکا دا ١٠٥ کوڕ لەدایک بوون بەرامبەر بە ١٠٠ کچ، ئەمە بەبەراورد بە ساڵی پێش دەستپێکردنی جەنگەکە.

جین دەتوانێت ئەمە ڕوونبکاتەوە لە چۆنێتی ڕوودانی ئەمە، ئەو پیاوانەی کە کوڕیان زۆر بوو کاتێک کوڕەکان لە جەنگ دەگەڕانەوە و ئەم کوڕانەش دەبون بە باوکی کوڕ، بەڵام ئەو باوکانەی کچانی زیاتریان هەبوو لەگەل تاکە کوڕێک دا ئەگەر کوڕەکەیان لە جەنگ ڕزگاری بوایە ئەوا هەر دەبوون بە باوکی کچانی زیاتر، لە ئەگەری نەگەڕانەوەشیان دا هەمان ئەنجام بەدەست هات بەهۆی بۆماوەییەکەیانەوە . بەهۆی ئەمەوە ڕێژەی کوڕان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد

زۆرترین بینراو