تائێستا ئه‌مه‌ت له‌سه‌ر مۆز زانیوه‌؟: سه‌رسوڕهێنه‌ره‌

هەواڵی / 30/5/2019 433 جار بینراوە

تائێستا ئه‌مه‌ت له‌سه‌ر مۆز زانیوه‌؟: سه‌رسوڕهێنه‌ره‌


 مۆز یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ى كه‌ سوودێكى زۆرى هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستى به‌گشتى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزاكانى وه‌ك پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌كانى c، b6.
 
 ماڵپه‌ڕى forlivingstrong له‌بابه‌تێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ مۆز به‌ پێى پێگه‌شتن و گۆڕینى ڕه‌نگى توێكڵه‌كه‌ى سووده‌كان و پێكهاته‌كه‌ى ده‌گۆڕدرێت و ده‌بێت ئاگاداربین چ جۆره‌ مۆزێك ده‌خۆین، به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى گرنكى به‌ ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێنیان ده‌ده‌ن یاخود نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه‌.
 
 - ئه‌و مۆزانه‌ى كه‌ ڕه‌نگى توێكڵه‌كه‌یان سه‌وزه‌ ڕێژه‌ى شه‌كر تیایاندا نزمه‌ و گونجاوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى شه‌كره‌یان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ مۆزه‌ یارمه‌تى هه‌ڵمژینى پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان ده‌دات به‌ شێوه‌یه‌كى باشتر.
 
 - ئه‌و مۆزانه‌ى ڕه‌نگیان زه‌رده‌ و پێگه‌شتووترن گوونجاو نییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه‌، ئه‌م جۆره‌ مۆزه‌ مێشك به‌هێز ده‌كات و هه‌روه‌ها په‌ستانى خوێن ڕێكده‌خات و خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێ چاره‌سه‌ر ده‌كات و ڕاسته‌وخۆش دڵه‌كزێ ناهێڵێ.
 
 - ئه‌و مۆزه‌ پێگه‌شتووانه‌ى كه‌ خاڵى قاوه‌یى له‌سه‌ر توێكڵه‌كه‌یان دروستبووه‌ مه‌ترسى توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى شێرپه‌نجه‌ بوون گرنگه‌، چونكه‌ ڕێگرى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات.
 
 و: په‌یام زاهر


زۆرترین بینراو