#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

شه‌وانی قه‌در، هه‌وڵێکی که‌م پاداشتێکی زۆر

هەواڵی / 28/5/2019 210 جار بینراوە

شه‌وانی قه‌در، هه‌وڵێکی که‌م پاداشتێکی زۆر

نوسینی : حاجی عومه‌ر عه‌لی كه‌ریم
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز


 شه‌ن پرێس :
شه‌وانی قه‌در: هه‌وڵێکی که‌م پاداشتێکی زۆر
 بێگومان که‌س نیه‌له‌ئێمه‌که‌تاوانی نه‌کردبێت و پێویستمان به‌به‌زه‌یی و لێخۆشبون و پاداشتی خوای گه‌وره‌نه‌بێت. وه‌شه‌وی قه‌در که‌له‌کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زاندایه‌ئه‌و هه‌موو خێره‌ی تێدا ده‌ست ده‌که‌وێت به‌ڕاستی هه‌له‌و گرنگه‌ئه‌م هه‌له‌بقۆزینه‌وه‌بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پاداشته‌گه‌وره‌یه‌، به‌ئومێدی ده‌ست که‌وتنی ئه‌و پاداشته‌گه‌وره‌یه‌و لێخۆشبونی تاوانه‌کانمان زۆر پێویستمان به‌م جۆره‌هه‌لانه‌ده‌بێت و زۆر گرنگه‌که‌نه‌هێڵین له‌ده‌ستمان ده‌ربچێت.

 

بۆ تێگه‌شتن له‌شه‌وی قه‌در که‌سوره‌تێکی قورئانی به‌ناوه‌وه‌یه‌پێمان خۆشه‌بچینه‌خزمه‌تی ئه‌و سوره‌ته‌و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه‌چونکه‌قسه‌ی زۆر هه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌م شه‌وه‌چ شه‌وێکه‌؟ چونکه‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مسوڵمانان نایانه‌وێت ئه‌م شه‌وه‌یان له‌ده‌ست بچێ وه‌له‌هه‌مان کاتدا ده‌یانه‌وێت هه‌ر یه‌ك شه‌و دانیشن و ئه‌و پاداشته‌گه‌وره‌یان ده‌ست بکه‌وێت یانی به‌که‌مترین کات زۆرترین پاداشتیان ده‌ست بکه‌وێت!.


یه‌که‌م ئایه‌تی سوره‌تی قه‌در دوایی بسم الله‌الرحمن الرحیم { إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ } واته‌ئێمه‌قورئانمان دابه‌زاندووه‌ته‌خواره‌وه‌له‌شه‌وی قه‌د‌ڕدا . کۆمه‌ڵێك ئایه‌ت و فه‌رمووده‌له‌باره‌ی دابه‌زینی قورئانه‌وه‌ئه‌دوێن کورته‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌که‌قورئان له‌شه‌وی قه‌دردا له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا هاتۆته‌ئاسمانی دونیا وه‌دواتر به‌گوێره‌ی پێویست و هۆکاره‌کان له‌ماوه‌ی بیست و سێ ساڵدا هه‌مووی دابه‌زیووه‌بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان درودو سڵاوی خوای لێ بێت.

 

وه‌دوا به‌دوای ئه‌وه‌ده‌فه‌رموێ { وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ } ئه‌م ئایه‌ته‌ش ڕونکه‌ره‌وه‌یه‌که‌بۆ ئایه‌ته‌که‌ی پێشوو، وه‌هه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌فه‌رمووێ که‌ئه‌و شه‌وه‌به‌فه‌ڕه‌چی یه‌ڕوونی ده‌کاته‌وه‌بۆ پێغه‌مبه‌ر وه‌له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌بۆ دوای خۆی هه‌روه‌ها. وه‌هۆی ناو هێنانی ئه‌م شه‌وه‌به‌قه‌در ئه‌وه‌یه‌وه‌ك له‌ته‌فسیری القرطبی دا هاتووه‌له‌م شه‌وه‌دا خوای گه‌وره‌ئه‌ندازه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌کێشێ له‌دانی ڕزق و ڕۆزی و مردن و ئه‌جه‌ل. لێره‌دا دێته‌سه‌ر باسکردنی ئه‌م شه‌وه‌پیرۆزه‌وه‌ك ده‌فه‌رموێ { لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ} شه‌وی قه‌در چاکتره‌له‌هه‌زار مانگ، مه‌به‌ست چاکتره‌له‌هه‌زار مانك خیرو پاداشته‌که‌یه‌تی ئه‌و کارو کرده‌وه‌خێرانه‌ی که‌له‌م شه‌وه‌به‌فه‌ڕه‌دا ده‌کریت چاکتره‌له‌هه‌زار مانگ. له‌ڕاڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا له‌ته‌فسیری ابن کثیردا هاتووه‌(أَنَّ النَّبِيّ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَكَرَ رَجُلًا مِنْ بَنِي إِسْرَائِيل لَبِسَ السِّلَاح فِي سَبِيل اللَّه أَلْف شَهْر قَالَ فَعَجِبَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ ذَلِكَ قَالَ فَأَنْزَلَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ " إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَمَا أَدْرَاك مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ " الَّتِي لَبِسَ ذَلِكَ الرَّجُل السِّلَاح فِي سَبِيل اللَّه أَلْف شَهْر . وَقَالَ اِبْن جَرِير حَدَّثَنَا اِبْن حُمَيْد حَدَّثَنَا حَكَّام بْن مُسْلِم عَنْ الْمُثَنَّى بْن الصَّبَّاح عَنْ مُجَاهِد قَالَ كَانَ فِي بَنِي إِسْرَائِيل رَجُل يَقُوم اللَّيْل حَتَّى يُصْبِح ثُمَّ يُجَاهِد الْعَدُوّ بِالنَّهَارِ حَتَّى يُمْسِي فَفَعَلَ ذَلِكَ أَلْف شَهْر فَأَنْزَلَ اللَّه هَذِهِ الْآيَة" لَيْلَة الْقَدْر خَيْر مِنْ أَلْف شَهْر " قِيَام تِلْكَ اللَّيْلَة خَيْر مِنْ عَمَل ذَلِكَ الرَّجُل)

پیاوێك هه‌بوو له‌به‌نی ئیسرائیل که‌هه‌زار مانگ چه‌کی له‌خۆ کردبوو له‌پێناوی خوادا ده‌جه‌نگا وه‌مسوڵمانه‌کان زۆر سه‌رسامی ئه‌م کابرا بوون یانی وه‌ك بڵێی چ پاداشتێکی هه‌بێت ئه‌م هه‌وڵ و تێکۆشانه‌و وه‌چۆن ئه‌و پاداشته‌ده‌ست بکه‌وێت وه‌خوای گه‌وره‌ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند که‌زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وه‌بۆ په‌رستش له‌پێناو خوادا ئه‌و پاداشته‌ی ده‌بیت { تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ} وه‌هۆی گرنگی ئه‌م شه‌وه‌له‌م‌ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌فریشته‌ی تێدا داده‌به‌زێت به‌ئیزنی خوا که‌بڕیاری هه‌موو شتێکی ئه‌و ساڵی داهاتوو پێ یه‌له‌مردن و ژیان و ئه‌جه‌ل و ڕزق و ڕۆزی وه‌ك له‌ئایه‌تی دووهه‌مدا ئاماژه‌مان پێ کرد وه‌کۆتای ئایه‌ته‌که‌ده‌فه‌رموێ { سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ} ئارامی و خۆشی تا به‌ره‌به‌یان.

 


له‌ڕاستی دا زۆر گه‌ڕام له‌له‌سه‌حیحی بوخاری و مسلیم و موطاء ابن مالك بۆ دۆزینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌چ ڕۆژێکه‌هیچم نه‌دۆزیه‌وه‌بڵێ شه‌وێکی تایبه‌ت هه‌یه‌کۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی زۆرم بینی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌دوانیانه‌ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌م هه‌موو فه‌رموده‌کانی تر هاوشێوه‌ن.
‏( كان رسول الله ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏يعتكف العشر الأواخر من رمضان ) واته‌پیغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده‌شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زان له‌مزگه‌وت ده‌ماوه‌.


(أن النبي ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏كان ‏ ‏يعتكف العشر الأواخر من رمضان حتى توفاه الله ثم اعتكف أزواجه من بعده) هه‌مان مانای فه‌رمووده‌که‌ی تری هه‌یه‌وه‌خێزانه‌کانیشی دوای ئه‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یان کردووه‌. جا بۆ به‌ده‌ست خستنی ئه‌م خیرو پاداشته‌گه‌وره‌یه‌گرنگه‌ئه‌م شه‌وانه‌به‌عیباده‌ت بکه‌ینه‌وه‌بۆ مسۆگه‌ری کردنی ئه‌م خیره‌گه‌وره‌یه‌وه‌گه‌ر ده‌شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانمان کرده‌وه‌زیاتر له‌وه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت هه‌م خێری قه‌دره‌که‌و وه‌هه‌م عیباده‌ت کردنه‌کانمان له‌شه‌وه‌کانی تری غه‌یری قه‌دردا له‌کۆتایدا داواکارم له‌خوای گه‌وره‌له‌وه‌خێره‌گه‌وره‌بێ به‌شمان نه‌کاو ئه‌و پاداشته‌گه‌وره‌مان به‌نسیب بکات امین
 
وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

 
 نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ شاری ڕیاز

 
 






خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو