چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر باڵغ بوونی كوڕان و كچان بخوێنه‌وه‌ .

هەواڵی / 30/5/2019 576 جار بینراوە

چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر باڵغ بوون بخوێنه‌وه‌ .


شه‌ن پرێس :
پیاو له‌ 15 ساڵی و كه‌مێك پێشترو هه‌تا 18 ساڵی بالغ ده‌بێت و نێره‌ ڕژێنه‌كانی زاوزێ‌ ی پێ‌ ده‌گه‌ن و ده‌ست به‌دروست كردنی تۆو ده‌كه‌ن ، تۆویش ( وێنه‌ی توخمی پیاو ) له‌سه‌رو مل و كلكێكی درێژ پێكهاتووه‌ كه‌له‌ناوه‌ندی شله‌دا یاریده‌ی جوڵانی ده‌دات ، ڕژێنی زاوزێ‌ ی پیاو له‌ماوه‌ی چالاكیدا ملیۆنه‌ها تۆو پێك دینێت .

ژن له‌ پیاو زووتر بالغ ده‌بێت واته‌ له‌نێوان ته‌مه‌نی 12 ساڵی و 14 ساڵیدا هێلكه‌دان ده‌ست به‌به‌رهه‌م هێنانی هێلكه‌ ده‌كات ژماره‌ی ئه‌و هێلكانه‌ی ژن له‌ماوه‌ی ژیانیدا به‌رهه‌می دێنێت له‌ 400 هێلكه‌ تێپه‌ڕ ناكات ، ژن ئه‌و هێلكانه‌ به‌تێكڕایی هه‌ریه‌ك هێلكه‌ له‌مانگێكدا له‌ته‌مه‌نی بالغ بوونی هه‌تا ته‌مه‌نی ( 45 – 50 ) ساڵی ده‌رده‌هاوێت .

هێلكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌پیتێنرێت له‌ناو ده‌چێت و له‌گه‌ڵ خوێنی بێ‌ نوێژیدا دێته‌ده‌رێ‌ ، ئه‌و خوێنه‌ش له‌ئه‌نجامی داخوران و داماڵینی ناوپۆشی منداڵداندا په‌یدا ده‌بێت كاتێك كه‌ ئاماده‌ بوو بۆ وه‌رگرتنی هێلكه‌ ، جا له‌گه‌ڵا ئه‌م داماڵینه‌دا هه‌ندێك خوێن و شلاوی لینج ده‌ڕواته‌ ده‌رێ‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ بۆ ماوه‌ی 4 – 7 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ ئازارێكی كه‌می له‌گه‌ڵدابێت ، ئه‌و نیشانانه‌ش له‌ژندا سروشتین ، ئه‌و بێ‌ نوێژی یه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌هه‌ر 28 ڕۆژ جارێك ڕووده‌دات له‌ماوه‌ی سك پڕی و پاش ته‌مه‌نی ( 45 – 50 ) ساڵی ده‌وه‌ستێت .

له‌شوێنه‌ گه‌رمه‌كاندا بالغ بوون له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كاندا كه‌مێك زووتره‌و له‌شوێنه‌ سارده‌كاندا دره‌نگتر ده‌بێت ، له‌پێش بالغ بوونیشدا قۆناغێك هه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن قۆناغی هه‌رزه‌كاری یان خۆناسین كه‌ گۆڕانكاریه‌كانی هه‌نگاوی بالغ بوونی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت ئینجا بالغ بوونی ته‌واوی به‌دوادا دێت ، له‌ كچ دا گۆڕانكاری نوێ‌ له‌حاڵا و ڕوحیه‌تی دا په‌یدا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌ندێك جار دڵا خۆش و هه‌ندێك جاریش غه‌مگینه‌ ، له‌و كاته‌دا ئێسكه‌كانی ڕان ورده‌ ورده‌ گه‌وره‌تر ده‌بن و ته‌ڕی له‌ئه‌ندامی جووت بووندا په‌یداده‌بێت ، سه‌ری منداڵدانی سوور ده‌بێ‌ و مه‌مكه‌كانی گه‌وره‌ ده‌بن ، نوكی مه‌مكی قیت ده‌بێ‌ و سه‌ری مه‌یله‌و ڕه‌ش دیاری ده‌كات ، مووه‌كانی له‌شی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌زگای زاوزێی گه‌وره‌ ده‌بێ‌ و مه‌یلی جنسی تێدا په‌یداده‌بێ‌ و شه‌رم و ئابڕوویه‌كی تایبه‌تی تێدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات .

بالغ بوونیش له‌كوڕاندا ده‌نگیان گڕو گه‌وره‌ ده‌بێ‌ و مووی له‌شیان سه‌رهه‌ڵده‌داو قۆناغی بێ‌ حه‌وسه‌ڵه‌یی و تووڕه‌یی تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت و به‌شێوه‌ی كچان جار جاره‌ شادو جار جاره‌ دڵا ته‌نگ ده‌بن ، ئه‌ندامی زاوزێ‌ ی لاوه‌كیان زیاد ده‌كات و مه‌یلی جنسیان تێدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له‌شه‌ودا خه‌و ده‌بینین ( شه‌یتان پێكه‌نین ) .

بالغ بوون ترسناكترین و هه‌ستیارترین و به‌رپرسیارترین قۆناغی ژیانی مرۆڤی نێرو مێ‌ یه‌ كه‌تێیدا به‌قۆناغه‌كانی به‌رپرسیاریه‌تی شه‌رعی ده‌گات .

له‌و قۆناغه‌دا مرۆڤی نێرو مێ‌ وا هه‌ست ده‌كات كه‌ هه‌ندێك شت له‌ودا زیادی كردووه‌ كه‌له‌مه‌وپێش نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ش به‌سه‌رهه‌ڵدانی زنجیره‌ ئاره‌زوو و ئامانجێك .

یه‌كه‌مین ده‌رچوونی مه‌نی له‌كوڕداو هه‌وه‌ڵین دیتنی خوێنی مانگانه‌ له‌كچدا سه‌ره‌تای ده‌ست پێ‌ كردنی بالغ بووندایه‌ ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ كچێك تێیدا بالغ ده‌بێ‌ و خوێن ده‌بینێت له‌ 13 ساڵی هه‌تا 50 ساڵی یه‌ كه‌ هه‌تا كچ زووتر بالغ ببێ‌ توانای منداڵا بوونی زیاتره‌ .

زۆرترین بینراو