#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

سه‌رفیتره‌ چییه‌ ؟ ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده ‌و كه‌ی ده‌درێت ؟ دروسته‌ به‌ پاره‌ بدرێت ؟

هەواڵی / 24/5/2019 483 جار بینراوە

سه‌رفیتره‌ چییه‌ ؟ ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده ‌و كه‌ی ده‌درێت ؟ دروسته‌ به‌ پاره‌ بدرێت ؟


فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگـێران : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز



شه‌ن پرێس :
پرسیار : زه‌كاتی سه‌ر فیطره‌ چیه‌ وكه‌ی واجب بوو؟ وه‌ئایا ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده ‌وكه‌ی ده‌رده‌كرێت ؟

وه‌ڵام : زه‌كاتی ســه‌ر فیطره ‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ابن كثیر ( ڕه‌حمه‌تی خــــوای لێ بێت ) له‌( البدایة والنهایة ) باسی كردووه ‌له‌ساڵی دووه‌می كۆچی فه‌رز كرا له‌سه‌ر موسڵمانان، واته ‌له‌گه‌ڵ فه‌رزبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان زه‌كاتی فطریش له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فه‌رزكرا.

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ رازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌ وئه‌فه‌رموێت : ( فرضَ رسولُ اللهِ ( صلى الله عليه وسلم ) زكاة الفطر من رمضـــان على العبــدِ والحرِّ والذكر والأنثى والصغير والكبير من المســــلمين ) { متفق عليه } واته ‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێت ) زه‌كاتی سه‌ر فیطره‌ی فه‌رزكرد له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی له‌سه‌ر كۆیله ‌وئازاد ونێر ومێ وبچوك وگه‌وره‌ی موسڵمانان .

وه‌حیكمه‌ت له‌فه‌رزكردنی زه‌كاتی فطر بۆ ئه‌وه‌ی دڵ وده‌رونی باوه‌ڕادران پاك بكاته‌وه ‌له‌ڕژدی وبه‌خیلی وچاوچنۆكی وڕه‌وشتی خراپ، هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌كه‌م وكورتی وئه‌و گوناهـ وتاوان وقسه ‌وكرده‌وه ‌نابه‌جێیانه‌یه ‌كه ‌له‌و مانگه‌دا كراوه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌حیكمه‌ته‌كانی ئه‌وه‌یه‌ بۆ ته‌واكردنی ئه‌جر و پاداشتی مانگی ره‌مه‌زان وگه‌شه‌پێكردنی كاروكرده‌وه‌ی چاك وده‌ست گیرۆی و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران ولێقه‌ماوانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كییان بكه‌یت له‌ده‌ركردنی پێداویستیه‌كانی ماڵ ومناڵیان له‌ڕۆژی جه‌ژندا .

وه‌ئه‌ندازه‌كه‌شی ته‌نها یه‌ك صاعه ‌له‌و خواردنه‌ی كه ‌به‌قووت وبژێوی داده‌نرێت، ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ رازی بێت ) ئه‌فه‌رموێت : ( كُنّا نخرج يوم الفطر في عهد النبي ( صلى الله عليه وسلم ) صاعاً من طعامنا الشعير والزبيب والأقط والتمر ) { رواه البخاري } واته‌: ئێمه ‌له‌ڕۆژی جه‌ژندا وله‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ( درودی خوای لێ بێت ) زه‌كاتی سه‌ر فطره‌مان ده‌رده‌كرد به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك صاع  - بۆ هه‌ركه‌سیك - له‌خواردن، له‌و كاته‌شدا خواردنی ئێمه‌بریتی بوو له‌جۆ و گه‌نم ومێوژ وكه‌شك وخورما .

ئه‌ندازه‌ی یه‌ك صاعیش بریتی یه ‌له‌دوو كیلۆ و چل گرام له‌گه‌نمی ساغی باش، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌يه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بیت ) دیاری كردوه ‌بۆ ده‌ركردنی زه‌كاتی فطر .

وه‌واجبه‌ كه‌ پێش نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ربكرێت، وه‌باشتر و ئه‌فضه‌لتر وایه ‌كه‌پێش نوێژ ده‌ربكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك یان دوو ڕۆژیش پێش جه‌ژن ده‌ربكرێت هه‌ر دروسته‌، به‌لام نابیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ركردنی زه‌كاتی فطر دوابخرێت بۆ دوای نوێژی جه‌ژن ودروست نیه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ رازی بیت ) ئه‌فه‌رموێت : ( فرض زكاة الفطر طهرة للصائم من اللغو والرفث, وطعمة للماسكين فمن اداها قبل الصلاة فهي زكاة مقبولة, ومن أداها بعد الصلاة فهي صدقة من الصدقات ) { رواه أبو داود وابن ماجه }

واته‌: زه‌كاتی سه‌ر فیطره ‌فه‌رز كرا تاوه‌كو ببێت به‌پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆژووه‌وانان له‌قسه‌ی ناشیرین ونابه‌جێ، هه‌روها بۆ ئه‌وه‌ش خواردن بدرێت به‌هه‌ژاران، جا هه‌ركه‌سیك پێش نوێژی جه‌ژن ئه‌و زه‌كاته‌ی ده‌ركرد ئه‌وه‌ زه‌كاته‌كه‌ی جێ به‌جێ كردووه‌، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك دوای خست بۆ دوای نوێژی جه‌ژن ئه‌وه‌ صه‌ده‌قه‌ وخێری كردوه‌- به‌ومانایه‌ی كه‌زه‌كاته‌كه‌ی ده‌رنه‌ركردووه‌و فه‌رزه‌كه‌ی جێ به‌جێ نه‌كردووه‌- ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌یزانی كه‌جه‌ژن هاتووه‌، یان له‌كاتی پێش نوێژی جه‌ژن له‌ده‌شت و چۆڵه‌وانیه‌ك بوو، یان له‌شارێك بوو موسته‌حه‌قی ئه‌و زه‌كاته‌ی لێ نه‌بوو، له‌م كاته‌دا دروسته ‌پاش نوێژی جه‌ژن ده‌ری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست موسته‌حه‌قی خۆی بكه‌وێت .



پرسیار : ئایا دروسته ‌زه‌كاتی فطر به ‌پاره ‌ده‌ربكرێت ؟

وه‌ڵام : سه‌باره‌ت به‌م مه‌سئه‌له‌یه ‌زانایان ڕای جیاوازایان هه‌یه‌، جمهوری زانایان پێیان وایه ‌كه‌ نابێت زه‌كاتی فطر به‌پاره‌ ده‌ربكرێت و به‌ڵكو ده‌بێت به‌خواردن ده‌ربكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه ‌به‌ڕێزه‌كاندا هه‌ر هه‌موویان به‌خواردن زه‌كاتی فطریان ده‌ركردووه‌، وه‌دیسان پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌واڵی پێداوین وپێی ڕاگه‌یاندووین كه‌زه‌كاتی فطر بۆ هه‌ركه‌سێك صاعێك له‌و خواردن وله‌خواردنه‌یه‌- واته ‌دیاری كردوه ‌كه‌ده‌بێت له‌گه‌نم بدرێت یان له‌جۆ یان له‌خورما یان له‌كه‌شك یان له‌مێوژ یان هه‌ر خواردنێكی تر كه‌قوتی ئه‌و شاره‌یه‌بێت وه‌ك زۆربه‌ی زانایان باسیان كردووه‌ - جا له‌به‌ر ئه‌وه ‌نابێت پاره ‌بدرێت له‌زه‌كاتی فطردا چونكه ‌پاره ‌جیاوازه‌و خواردنیش جیاوازی هه‌یه‌، باشی هه‌یه‌و خراپی هه‌یه‌و ناوه‌ندیشی هه‌یه‌ وغه‌یری ئه‌مه‌ش، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پاره‌دان مه‌ترسی هه‌یه ‌ونه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م كاره‌ی كردووه ‌نه‌هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانیش- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌سه‌رده‌می ئه‌وانیشدا پاره‌هه‌ر هه‌بووه‌- وه‌هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ده‌ركردنی پاره ‌بۆ زه‌كاتی فطر باشتره ‌بۆ هه‌ژاران هیچی وانیه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دیاریان كردوه ‌ئه‌وه ‌باشتره ‌بۆ هه‌ژاران وئه‌بێت ئه‌وه‌ش كه‌خوای گه‌وره ‌فه‌رزی كردووه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ربكرێت كه ‌خواردنه‌، نه‌ك پاره‌وپوڵ هه‌رچه‌نده ‌هه‌ندیك له‌ئه‌هلی علم وایان ووتوه [ وه‌كو عطاء وحسن به‌صري وعمر عبد العزيز وثوري وأبو حنيفة ] ‌به‌ڵام ڕایه‌كی لاوازه ‌وجێگای په‌سه‌ندكردن نیه‌، به‌ڵكو صه‌واب وڕاستر ئه‌وه‌یه ‌كه‌زه‌كاتی فطر به‌خواردن ده‌ربكرێت نه‌ك به‌پاره‌، ئه‌ویش صاعێك له‌هه‌ر جۆرێك بێت بۆ ته‌نها كه‌سێك له‌گه‌نم بێت یان له‌جۆ یان له‌خورما یان له‌كه‌شك یان له‌مێوژ ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه ‌‌ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رموویه‌تی : ( كُنّا نخرج يوم الفطر في عهد النبي ( صلى الله عليه وسلم ) صاعاً من طعامنا الشعير والزبيب والأقط والتمر ) { رواه البخاري } واته‌: ئێمه ‌له‌ڕۆژی جه‌ژندا وله‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ( درودی خوای لێ بێت ) زه‌كاتی فطره‌مان ده‌رده‌كرد به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك صاع  - بۆ هه‌ركه‌سێك - له‌خواردن، له‌و كاته‌شدا خواردنی ئێمه ‌بریتی بوو له‌جۆ و گه‌نم ومێوژ وكه‌شك وخورما .

خوای گه‌وره‌پشت و په‌نای هه‌موولایه‌ك بێت و هه‌ر ئه‌ویش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.

سه‌رچاوه‌: مجموع فتاوی ومقالات متنوعة للشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن عبد الرحمن بن باز ( رحمه الله ) به‌رگی 14 / لاپه‌ره‌212

زۆرترین بینراو