نەجمەدین کەریم بە کەفالەتى 100 هەزار دۆلار ئازاد کراوە

هەواڵی / 22/5/2019 287 جار بینراوە

“نەجمەدین کەریم بە کەفالەتى 100 هەزار دۆلار ئازاد کراوە”

 

شه‌ن پرێس : ناس

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی تایبەتى لوبنانیی ، لەدوای دەستگیرکردنی لە فڕۆکەخانەى بەیروت لە لوبنان، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە بڕی 100 هەزار دۆلار کەفالەت ئازاد کراوە.
سەرچاوە لوبنانییەکەى ناس کورد ئاشکراشیکرد، هێشتا بەڵگەنامە و ناسنامەکانى نەجمەدین کەریم لای بەرپرسانى لوبنان و پۆلیسی ئینتەرپوڵە.
.
پێشتر ناس کورد ئاشکرایکرد، نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەكارلادراوی كەركوك بەهۆی ژمارەیەك لە دۆسیەی سەردەمی پارێزگاری ئەو شارە دەستگیركراوە كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی عێراقەوە لە ساڵی 2017ەوە لەدژی جوڵێنراوە.
.
ناس كورد زانیوویەتی، ساڵی پار نیازی معمار ئۆغڵۆ بڕیاردەری پێشووی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری توركمان لەسەر پارێزگای كەركوك، ژمارەیەك لەدۆسیەی لەسەر پارێزگاری كەركوك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد‌و لەوێوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرا.
.
.بەپێی زانیارییەكانی (ناس كورد) دۆسیەكان تایبەتن بە بابەتی گەندەڵی‌و خراپ بەكارهێنانی پۆستی پارێزگار بۆ بەرژەوەندی كەسی و بەوتەی ئەو كاتی پەرلەمانتارەكەی عێراق تەنانەت بڕیاری لادانی نەجمەدین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بەهۆی ئەو دۆسیانە بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی سیاسی و ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە نەبووە.


زۆرترین بینراو