#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

تۆمەتی ئەم پیاوە ئەوەیە کتێبی یوسف قەرەزاوی لە کتێبخانەکەیدا هەبووە

هەواڵی / 22/5/2019 209 جار بینراوە

تۆمەتی ئەم پیاوە ئەوەیە کتێبی یوسف قەرەزاوی لە کتێبخانەکەیدا هەبووە

 

شه‌ن پرێس :
سەلمان العودە، یەکێکە لە زانا گەورەکانی جیهانی ئیسلام و بانگەوازخوازێکی نەمڕەو کە داوای چاکسازی دەکرد. ئەگەر ئەم کابرایە کتێبی قەرەزاوی و سید قوتب و حەسەن بەننا و شێخەکانی تری لانەبێت، کەواتە دەبێ کتێبخانەکەی پڕ بکات لە زنجیرە کارتۆنی "تۆم و جیری". تۆمەتێکی تا بڵێی لاواز و بێ بنامە و "سەخافەتە".
سەلمان العودە، زۆر لە پێش بەهاری عەرەبییە گەشتی دەرەوەی سعودیەی لێ قەدەغە کرابوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا و دوای ئەوەی شا سەلمان بووە پاشای سعودیە ڕێگای پێدرا بچێتەوە دەرەوە. لە مانگی کانونی دووەم ٢٠١٧ ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ سعودیە چونکە "هەلا السیاری"ی هاوسەری و هیشامی کوڕی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدابوو.
زۆرێک لە پیاوانی دەسەڵات و خەڵکی موسوڵمان هاوخەمی بوون، بەڵام کە محمدی کوڕی شا سەلمان بووە شازادەی جێنشین، جارێکی تر گەشتی دەرەوە لە سەلمان العودە قەدەغە کرایەوە.
فشارەکانی سەر عودە لە دوای گەمارۆکەی قەتەرەوە دەستی پێکرد، ئەو کاتەی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧دا لە تویتەر نووسێ: "اللهم ألف بين قلوبهم لما فيه خير شعوبهم"، خوای گەورە دڵیان لە یەکتر نزیک بکەرەوە لەبەر بەرژەوەندی گەلەکانیان. لەو کاتەدا بانگەشەی ئەوە دەکرا کە گفتوگۆیەک هەیە لە نێوان سعودیە و قەتەردا.
دوا بە دوای ئەو تویتە سەلمان العودە بانگکرا بۆ دەزگای ئاسایش و وەک کوڕەکەی دەڵێ چاویان بەستەوە و دەستیان کەلەپچە کرد و، خستیانە ژوورێکی تاکە کەسی دوومەتری لە زیندان. ئیتر زیندان سەلمان العودەی لوول دا. ٣٧ تۆمەتیان بۆ دروستکرد. لاوازترین تۆمەتیان ئەوەبوو کە دوعای نیوەناچڵی بۆ پاشا کردووە و، کتێبی دکتۆر یوسف قەرەزاوی لە کتێبخانەی ماڵەکەیدا هەبووە. ئێستا لەسەر ئەو تۆمەتانە ئیعدام دەکرێت.
لە ساڵانی هەشتاکاندا وتارەکانی سەلمان العودە و سەفر الحوالی و ناصر العمر شەقامی عەرەبی و ئیسلامییان زیندوو کردبووەوە. لەپڕ سەلمان العودە و هاوڕێکانی لە کاتی جەنگی دووەمی کەنداو دەستگیر کران و پێنج ساڵیان لە زیندان بردە سەر. کاتێک سەلمان العودە لە زیندان دەرچوو وتی: پێنج ساڵ ئیعتیکاف لە جەماوەرە موسوڵمانەکەی دابڕیم.
ئەو هەموو ملیۆنێر و ملیاردێرانە لە سعودیە گیران و لە بەناوبانگترین ئوتێل خزمەتیان کردن و کەس باسی نەک ئیعدامکردن بەڵکو ئازدانیشیان نەکردن. کەچی دەبێ ئیسلامی بێ سێ و دوو لە گەردنی بدرێت!!
خالد ڕەنجدەر


زۆرترین بینراو