نەوەى نوێ: شاسوار عەبدولواحید مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستى ناجێگیرە

هەواڵی / 22/5/2019 120 جار بینراوە

نەوەى نوێ: شاسوار عەبدولواحید مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستى ناجێگیرە

 

شه‌ن پرێس :

کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەی نەوەى نوێ لەناو زینداندا مانی لە خواردن گرتووە.
کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکى جوڵانەوەى نەوەى نوێوە نوسیویەتى، بەهۆى مانگرتنییەوە، باری تەندروستى شاسوار عەبدولواحید ناجێگیرە.
دەشڵێت، شاسوار عەبدولواحید چەند ڕۆژێک دەبێت مانی لە خواردن گرتووە.
پاش ئەوەى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو، ڕۆژی 16ی ئایاری 2019، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ چووە دادگاى سلێمانى و دەستگیرکرا.
دواتر ناس کورد ئاشکرای کرد کە چەند كەسێك لە خانەوادە و كەسوكاری لە زیندان سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کردووە و بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی تایبەتیش “شاسوار لە ئاسایش لە زیندانی تاكە كەسی بەندكراوە و نیگەرانە”.


زۆرترین بینراو