#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

نێچیرڤان بارزانی بڕیاری گواستنەوەى فەرمانبەرانی یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێم هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

هەواڵی / 22/5/2019 372 جار بینراوە

لە شوێنەکانی خۆیان دەوام دەکەن
نێچیرڤان بارزانی بڕیاری گواستنەوەى فەرمانبەرانی یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێم هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

شه‌ن پرێس:

بڕیاری ٣١٩ی حکومەت بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرانی پشکی یەکێتی لە سەرۆکایەتیی هەرێم هەڵوەشێنراوەتەوە.

سەرچاوەیەکى باڵا لە حکومەتى هەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، بڕیاری گواستنەوەى فەرمانبەرانی پشکى یەکێـتی لە دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم هەڵوەشاوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، هەڵوەشانەوەى بڕیارەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە بووە و، لە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتووەوە سەرجەمی ئەو فەرمانبەرانە لە شوێنەکانی خۆیان دەوام دەکەن.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت، ڕۆژى ١٢ی ئەم مانگە بڕیارێک بە واژۆی نێچیرڤان بارزانی دەرچوو بۆ گواستنەوەى سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی یەکێتى، کە لە دامەزراوەى سەرۆکایەتیی هەرێم دەوام دەکەن بۆ دامودەزگاکانی تر و، ئەمەش ناڕەزایی ناوخۆی یەکێتیی لێ کەوتەوە.

زۆرترین بینراو