شادی نەوزاد: دانپێدانانى ئه‌ندامانى نه‌وه‌ى نوێ زۆر لە بابەتی سیمکارتەکە گەورەترە

هەواڵی / 22/5/2019 263 جار بینراوە

به‌ڵگه‌كان زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن چاوپۆشى له‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنێك بكه‌ن
شادی نەوزاد: دانپێدانانى ئه‌ندامانى نه‌وه‌ى نوێ زۆر لە بابەتی سیمکارتەکە گەورەترە
شه‌ن پرێس:

شادی نەوزاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "بابەتی دانپێدانانی ئەندامانی نەوەی نوێ زۆر لە بابەتی سیمکارتەکە گەورەترە.

شادى نه‌وزاد، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ بە ڕۆژنامەی هاوڵاتی ڕاگەیاندووە،"به‌پێى به‌داواچوونى من ئه‌و خاڵانه‌ى پێى گه‌یشتووم، ئه‌م دانپێدانانه‌(دانپێدانانى ئه‌ندامانى نه‌وه‌ى نوێ) زۆر له‌بابه‌تى سیمكارتێك گه‌وره‌ترن، با ئه‌وان ئه‌و به‌ڵگانه‌ى لایانه‌ له‌ دادگا بیخه‌نه‌ڕوو بزانین دادگا به‌ چ لایه‌ك بڕیار ده‌دات، له‌ به‌رژه‌وه‌ندى من یاخود شاسوار عه‌بدولواحید، به‌ڵگه‌كان زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن چاوپۆشى له‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنێك بكه‌ن".

شادى نه‌وزاد، ڕاشیگەیاند جگه‌ له‌ چاڤى لاند له‌ گوندى ئه‌ڵمانى، براده‌رانمان كه‌ له‌ناو گوندى ئه‌ڵمانى شوقه‌یان بۆ دابینكراوه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ كامێرا له‌و شوێنانه‌دا بوونى هه‌یه‌، نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌ رۆشتووه‌ كه‌ له‌كابینه‌ى حه‌وتى چاڤى لاند چییان كردووه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

باسی لەوەشکرد،" ئه‌م كابرایه‌ بازرگانه‌، به‌ڵام ئه‌و رایگه‌یاند، كه‌ وازى له‌ بزنسه‌كه‌ى هێناوه‌، كاتێك كه‌ ده‌زانى ئه‌مه‌ نه‌ك وازى نه‌هێناوه‌ به‌ڵكو تێكه‌ڵیشى كردووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ بكه‌ین "

زۆرترین بینراو