#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

راكان جبورى: په‌لكانه‌ موڵكى عه‌ره‌به‌و كورد داگیرى كردووه‌‌

هەواڵی / 20/5/2019 134 جار بینراوە

راكان جبورى: په‌لكانه‌ موڵكى عه‌ره‌به‌و كورد داگیرى كردووه‌‌

شه‌ن پرێس : پەیسەر
پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، پێی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ئێستادا عه‌ره‌ب بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، موڵكی خۆیانه‌ و له‌دوای 2003 له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ داگیركراون.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك پارت و كه‌سایه‌تی كورد، په‌یوه‌ندییان به‌ راكان جبوری پارێزگاری كاتی شاره‌كه‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ داگیركاری زه‌وی كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه‌ دابنێت، بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌یان به‌ عه‌ره‌به‌كانی گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ران ی قه‌زای دوبزی پارێزگای كه‌ركوك هێناوه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاندووه‌"ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا موڵكی عه‌ره‌به‌ و كورد له‌دوای 2003 وه‌ داگیركردووه‌". سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت له‌دوای وەڵامه‌كه‌ی راكان جبوریه‌وه‌ هیچ گومانێك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ پارێزگار خۆی له‌پشت رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو و پرۆسه‌ی ته‌عریبی نوێیه‌.

رۆژی 14ی ئایار شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كورد و عه‌ره‌ب دروست بوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا 200 هاوڵاتی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ر چوونه‌ گونده‌كه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی كوردا گرت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌شێكه‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و به‌پێی ماده‌ی 140 ده‌بێت دۆخه‌كه‌ی ئاسایی بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیاری ژماره‌ 29ی ساڵی 2012 ی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بێت گرێبه‌ستی كشتوكاڵی عه‌ره‌بی هاورده‌ هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو