#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

عبدالستار مجید: کاک نێچیرڤان کە سەرۆکی حکومەتە زۆرجار وەک جێگری سەرۆکی پارتی ڕەفتاری کردووە

هەواڵی / 19/5/2019 135 جار بینراوە

به‌ڤیدیۆ ....
عبدالستار مجید: کاک نێچیرڤان کە سەرۆکی حکومەتە زۆرجار وەک جێگری سەرۆکی پارتی ڕەفتاری کردووە
شه‌ن پرێس:

عەبدولستار مەجید،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ دیبه‌یتێك تایبه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی له‌ ڕووداوه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا،دید و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خودی سه‌رۆكی هه‌رێم و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو .

هه‌ر له‌ دیبه‌یته‌كه‌دا عەبدولستار مەجید چه‌ند پێشنیازێكی خسته‌ڕوو له‌ پێناو خوڵقاندنی كه‌شێكی سیاسیی ئارام له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ جۆرێك ڕێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردوو و ململانێ و ناكۆكییه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان بگرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وتی"کاک نێچیرڤان کە سەرۆکی حکومەتە، زۆرجار وەک جێگری سەرۆکی پارتی ڕەفتاری کردووە، لە داهاتوودا کە دەبێتە سەرۆکی هەرێم، پێویستە لەو چوارچێوە حزبییە بێتە دەرەوە و وەک پێشتر مامەڵە نەکات."

زۆرترین بینراو