#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

د.فەرهاد پیرباڵ لەسەر لابردنی ناوی لەلیستی كاندیدانی سەرۆكی هەرێم هاتەدەنگ

هەواڵی / 19/5/2019 327 جار بینراوە

بەبێ هیچ ڕوونكردنەوەیەك ناوی منیان دەرهێناوە
د.فەرهاد پیرباڵ لەسەر لابردنی ناوی لەلیستی كاندیدانی سەرۆكی هەرێم هاتەدەنگ
شه‌ن پرێس:

دكتۆر فەرهاد پیرباڵ، مامۆستای زانكۆ و كاندیدی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە بێ هیچ ڕوونكردنەوەیەك ناوی من لە كاندیدبوون بۆ سەرۆكی هەرێم دەرهێنراوە، داواش لەمیدیاكان و خەڵكی كوردستان دەكات، كە هەموو پشتگیری بكەن.

فەرهاد پیرباڵ، كاندیدی سەرۆكی هەرێم لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا لە بارەی پەسەند نەكردنی ناوی لە نێو لیستی كاندیدان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاندووە، گەورەترین تاوان لە ئاستی من كرا، بەبێ هیچ ڕوونكردنەوەیەك ناوی منیان دەرهێناوە.

دەشڵێت: “هەموو ئەوانەی ناوی خۆیان پێشكەشكردووە پێنج كەس بوون، تەنها ناوی من دەرهێنراوە، لە كاتێكدا من هەموو ڕێكارەكانم بڕیوە و سیڤیەكەی من لەهەموو ئەوانی دیكە باشتربووە، بێ ئەوەی ئاگادارم بكەنەوە ناوەكەمیان دەرهێناوە”.

ڕاشیگەیاند، نازانم هۆكارەكەی سیاسیە یان ئەخلاقیە، بەڵام ئەمە گەورەترین تاوانە دەرحەق بە من دەكرێت، ئەمانەی باس لە ڕەگەزنامەی فەڕەنسی دەكرێت ناڕەوایە، داواش لەمیدیاكان و خەڵكی كوردستان دەكەم، كە هەموو پشتگیریم بكەن.

زۆرترین بینراو