بزانە رۆژووگرتن سەعیکردن و ئاگایی و تەرکیزی فێربوون لاواز و کەم دەکات؟

هەواڵی / 19/5/2019 228 جار بینراوە

بیانووە بۆ ڕۆژوونەگرتن!
بزانە رۆژووگرتن سەعیکردن و ئاگایی و تەرکیزی فێربوون لاواز و کەم دەکات؟

رۆژووگرتن و باشکردنی ئاگایی و توانای فێربوون
Fasting Improves Attention and Learnin
د.شوان حسین صۆفی
لە ناو خەڵکیدا گومانێکی وا باوە کەوا رۆژوگرتن دەبێتە هۆی لاوازی ئاگایی و تەرکیز و توانای فێربوون و کزی یادگا و بیرهاتنەوە و نەمانی توانای سەعیکردن و کۆششکردنی وانەکان بەڵام بە پێ دەیان دەرەنجامی توێژینەوەی تاقیکاری فیسۆلۆژیای دەماری و مێشک رێک پێچەوانەکەی ئەم گومان و بۆچونە ڕاستە، دەرکەوتووە کەوا رۆژووگرتن و لێگرتنەوەی خواردن دەبێتە هۆی زیادکردن و باشکردنی ئاگایی و تەرکیز Attention and alertness و تێگەیشتن و ئیستعاب و توانای فێربوون Learning و یادگا Memory و وەبیرهاتنەوە Recall ، بە پێچەوانەوە لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە زۆرخۆری و خواردنی قورسی وەک چەوری و پرۆتینەکان و ژەمە قورس و ئاڵۆزەکان و قەڵەویی و کێشی زیادەی لەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی تەرکیز وئاگایی و فێربوون و زاکیرە، مەگەر تەنها هەندێک جار لە دوو کاتژمێری کۆتایی پێش بەربانگ(دوای تێپەربونی ۱٤ سەعات) لای ئەو کەسانەی شەکری گلوکۆزی خوێنیان دادەبەزێت بەهۆی ئەوەی نوستنیان باش و کافی نەبوە و خواردن و خواردنەوەی لە پارشیو و بەربانگدا تەندروست و هاوسەنگ و هەمەچەشن نەبوە و تووشی کەمی خۆراکی بوون Undernutritionڕۆژووگرتن کاردەکاتە سەر دابەرینی زیندەچاڵاکیەکانی مێشک لەوانەش توانای فێربوون وئاگایی وتەرکیز.
لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە لە کاتی رۆژووگرتن و بێ بەشبوون لە خواردن و لێگرتنەوەی خۆراک دەبێتە هۆی باشبوونی زیندەفرمان و ئەدای هزری و لۆژیکی و عەقلی و یادگا و ئاگایی و تەرکیز و توانای فێربوون لە مرۆڤ و گیانەوەرەکانی تاقیگا وەک مشک و جرج...هتد لە رێگەی چەندین میکانیزم کاردەکاتە سەر پێکهاتە و فرمانەکانی خانەکانی مێشک:-
۱-رۆژووگرتن و لێگرتنەوەی خۆراکی و کەمخۆری دەبێتە هۆی زیادبوونی زیندەگەردەکانی نیڕۆترۆفینەکانی Neurotrophinsلە مێشک کە فاکتەری خۆراک پێدەری خانەکانی مێشکن و رۆل و کاریگەری سەرەکی یان هەیە لە پاراستن و بە ساغ وتەندروستی هێشتنەوەی دەمارەخانەکان و ئەبدێتکردنەوە و چاککردنەوە و تازەکردنەوە و نوێ بونەوە و دروستبونی دەمارەخانەی نوێ لە قەدەخانەکان و باشکردنی زیندەفرمانەکانی دەمارەخانەکان پاراستنیان لە تێکچوون و نافرمانی و لەکارکەوتن و زوو پیربوون و مردنی بەرنامەرێژیی خانەکان Apoptosis، بەمەش توانای ئەدا و فرمان و زیندەکردارەکانی مێشک زۆر باش وکارا و چاڵاک دەبێت و ئاگایی و تەرکیز و توانای فێربوون و بیرهاتەنەوە باش دەبێ و زیاددەکات.
۲-رۆژوو دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمونی برسیەتی Gherlin کە دەبێتە هۆی چاڵاککردن وکاراکردنی تێکرای وەرگرەکانی کۆتایی دەمارەخانەکان لە مێشک و هاندان و زیادبوونی توانای ئەبدێتکردن و گونجانی مێشک Neuroplasticityو پەیوەندی گەینکە دەمارەکانی مێشک و گواستەنەوەی دەمارەڕاگەیاندنەکان و زانیارکانی نێوان دەمارەخانەکان بەمەش دەبێتە هۆی باشبوون و زیادبوونی ئاگایی و تەرکیز وبیرهاتنەوە و باشبونی کردارەکانی عەقلی و ئیدراکی مێشک.
۳-هاندانی کرداری خۆیەشیکردنەوە Autophagyلە دەمارەخانەکان بەمەش خانەکانی مێشک خۆیان پاک دەکەنەوە لە گەردە تێکچوو و لەکارکەتوو و مایتۆکۆندریایە تێکچوو و نافرمانی و دەستپێکردنی گەشەی خانەکان ئەمەش کردارەکانی فێربوون و میمۆری مێشک بەهێز وباش دەکات..
٤-رۆژوو دەبێتە هۆی زیادبونی زیندەگەردی دەردانی ئۆرکسین Orexinرۆلی کارای هەیە لە باشکردنی فرمانەکانی عەقلی و درککردن و فێربوون و وەرگرتن ویادگا و ئاگایی لە ناوەندی هیپۆکامپسی مێشک.
٥-زیادبوونی هۆرمۆنی سیرتۆنین و رێکخستنەوەی سوڕی نووستن و باشکردنی بەرنامەی نووستن، نووستنی باش و کافی و نموویەیی پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەرفێربوون و یادگا و ئاگایی و تەرکیز...
پاک وبێگەردی بۆ خودای زانای پەنهانزان، گوێڕایەلی و فەرمانبەری ئەرک و فەرمانەکانی چاکە و بەرەژەوەندی دونیا و قیامەتی مرۆڤە، ئیعجاز و نهێنیەکانی ڕۆژووش ڕۆژ لەدوای رۆژ دەردەکەوێت و کۆتایی نایەت.
پاک وبێگەردی وگەورەیی بۆ خودای زانا و کاربەجێ، بەهۆی فەرمانبەری و گوێڕایەڵی فەرمان و شەریعەتەکەی و پارێزکاری وای کردوە مرۆڤ زاناترو باشتر فێرببێ و زاکیرە ویادگا وتەرکیزی باشتر وچاکتر بێ وەک دەفەرموێت:- ﴿ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴾.
Refferences
-Aljohara S. Almeneessier, Mohammed Alzoghaibi, and Ahmed S. BaHammam.The effects of diurnal intermittent fasting on the wake-promoting neurotransmitter orexin-A.Ann Thorac Med. 2018 Jan-Mar; 13(1): 48–54.
-Barbara Ferry and Patricia Duchamp-Viret.
The orexin component of fasting triggers memory processes underlying conditioned food selection in the rat.Learn Mem. 2014 Apr; 21(4): 185–189.
-Mark P. Mattson, Keelin Moehl, [...], and Aiwu Cheng.Intermittent metabolic switching, neuroplasticity and brain health.Nat Rev Neurosci. 2018 Feb; 19(2): 63–80.

-A. V. Witte, M. Fobker,and A. Flöel.Caloric restriction improves memory in elderly humans.See Proc Natl Acad Sci U S A. 2009 April 7; 106(14): 6023.
Image may contain: 1 person, smiling

زۆرترین بینراو