#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

بۆ خوێندکاران، 10 رێگا بۆ ئەوەی (سه‌عی كردن) سەرکەوتوو بیت:

هەواڵی / 18/5/2019 205 جار بینراوە

بۆ خوێندکاران، 10 رێگا بۆ ئەوەی (سه‌عی كردن) سەرکەوتوو بیت:
دكتۆر نه‌ریمان هه‌ڵه‌بجه‌یی

شه‌ن پرێس :
١-دانانی ئامانجی بچوک کە ئەگەری بەدیهاتنی هەبێت، نەک ئامانجی گەورە کە رەنگە بەدیهێنانی ئەستەم بێت، کە ئەمە دەبێتە هۆی رووخاندنی بیرکردنەوەت.
٢-بە لیستێک(جەدۆل) هەوڵبدە کاتەکانت بەپێی گرنگی ماددەکان و بابەتەکان دابەش بکەیت.
٣- هەوڵدان بۆ ئەوەی گۆڕانکاری دروست بکەیت، بۆ نمونە گۆرانكاری له‌ شوێنی سەعیکردن ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگریت.
٤-خۆت ڕابهێنە دوای تەواوکردنی بەشێک پشویه‌ك بده‌، یاخود لە باخچەکەی ماڵەوە یان بەشەناوخۆیی کەمێک بە قوڵی هەوا هەڵمژە، بۆ ئەوەی دەروونت بحەوێتەوە و ماندوو نەبیت.
٥- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئینتەرنیت و سەیرکردنی تیڤی چونکە مێشک ماندوو دەکەن و کاریگەری خراپیان دەبێت
٦-بەکارهێنانی کورت کراوە لەسەر کاغەزی رەنگاورەنگ، ئەمە سوودی هەیە بۆ رێکخستنی بەشەکانی کتێب.
٧-کاتێکی باش تەرخان بکە بۆ ئیسراحەت و خەوتن و وازهێنان لەمانەوە تا درەنگانێکی شەو، لەرووی زانستیشەوە 6-8 کاتژمێر لە شەو ورۆژێکدا گرنگە بخەویت.
٨-وه‌رزشی به‌رده‌وام گرنگە به‌تایبه‌ت وه‌رزشی سویدی.
٩-بەکارهێنانی ماجیکی (هایلایتەر) رەنگاورەنگ، بۆنمونە ڕەنگی سور بۆ ساڵ بێت لە کتێبەکەت، زەرد بۆ نوسینەکان، سەوز بۆ ناوی ئەو کەسەکانەی کە نامانەوێت بیرمان بچێتەوە، ئەمە تەنها بۆ جوانی و سەرنجڕاکێشان نییە لەهەمانکاتدا کار ئاسانیمان بۆ دەکات بۆ گەرانەوە بۆ زانیاریەکان و پاراستنیان .
١٠-هەوڵبدە لەسەر هەندێک کاغەز ئەو رستانە بنووسیت کە هانت دەدات، پاشان هەڵیبواسیت.

زۆرترین بینراو