تەنها تۆ نی بە رۆژوو دەبی لەم کەونەدا!!!

هەواڵی / 16/5/2019 378 جار بینراوە

تەنها تۆ نی بە رۆژوو دەبی لەم کەونەدا!!!
رۆژوو لای گیانەوەران: بەڵگەی یەکتایی خودا و ڕاستی وتەواویی بەرنامەکەی
د.شوان حسین صۆفی - دکتۆراه لە زیندەفرمانزانی

رۆژووگرتن و خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە بۆ ماوەیەک سیستەم و ڕەفتارێکی زیندەگی زۆر باوە لە لای زۆربەی گیانداران و زیندەوەران تەنانەت لە لای رووەک و دارودرختدا، گیانداران بە شێواز و چەشنی جیاواز رۆژوودەگرن لە خواردن و خواردنەوە، کە بە رۆژووگرتنی فیسۆلۆژی Fasting Physiologyناسراوە، چەندین کاروگرینگی زیندەگی دەستەبەر دەکات وەک پاراستنی جۆر و زیاتر مانەوە لە ژیان lifespan و بەتەندروستی مانەوە Healthspan و چەندین حیکمەت و مەبەست و نهێنی تری کە تەنها خودای بەدیهێنەر خۆی دەزانێ...
تەنها مرۆڤی بڕوادار نیە بۆخودا بەرۆژوو دەبێت و خۆدەگرێت لە خواردن و خواردنەوە بەلکو رۆژوو گرتن ڕەفتارێکی زیندەگی زۆر سروشتی و ئاسایی و زۆر باوە لە ناو جیهانی گیانداران و زۆرێک لە زیندەوران، بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر گەورەیی و یەکتایی خودا پەروەردگاری مرۆڤ و گیانداران و ڕاستی و دروستی بەرنامە و شەریعەتەکەی.
لە جیهانی گیانداران ڕەفتاری ڕۆژووگرتن Fasting Behaiver ڕفتارێکی زیندەگی زۆر باو و سروشتی یە لە چەندین باری جیاواز و سوڕی ژیانیاندا ڕوودەدات وەک لە ماوەی متبوونی وەرزی زستان و؟هاوین و کاتی کۆچکردن و ماوەی زاوزێکردن و زۆربوون و داینگەیی و باری نەخۆشی و پێکان و دڵتەنگی و غەمباری و دەستگیرکردن و زیندانیکردن .....هتد
خوای پەروەردگار دەفەرمووێت«وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم» (سورة الأنعام-آية 38) واتە:- هیچ زیندەوەر و گیاندارێک نیە لە زەویدا وە هیچ باڵندەیەک نیە بە باڵەکانی بفرێت ئیڵا هاونەتەوە وئوممەتێکن وەک ئێوەی مرۆڤ.
ئەم ئایەتە ئاماژە بەوە دەکات گیانداران و باڵندەکان و مێرووەکان و زیندەوەرانی تر لە شێوەی ئوممەت و نەتەوەیەک دەژین و چەندین ڕەفتار و داب و نەریت و ئاکاری جیاواز وتایبەتی سروشتی و خواڕسکیان خۆیان هەیە.
رۆژووگرتن و خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوەی گیانەنەوەران:-
۱-رۆژووگرتن لە متبوونی زستانە و هاوینە:- بە پێ دەرەنجامی توێژینەوە زیندەگییەکان رۆژووگرتن و خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لە ماوەی متبوونی هاوینە و زستانە سوود وکاریگەری زۆر باشی هەیە بۆ مانەوە لە ژیان و تەندروستی و مانەوەێ لاویەتی گیاندران و زیادبوونی بەرگری لەش و پاکبونەوە و نوێبونەوە و تازەبونەوەی تێکڕای خانەکانی لەشیان.
- بۆق لە ووشکەئاویێەکانە لە متبوونی وەرزی زستاندا بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ بە رۆژوو دەبێ و هێچ شتێک ناخوات و ناخواتەوە!! لە سەرەتای بەهاریدا بەوپەڕی زیندەچاڵاکی دەستدەکاتەوە بە جووڵە و کارە زیندەگیەکانی.
- چەندین جۆری ورچی جەمسەرە بەستوەکان لە وەرزی زستاندا بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ هیچ شتێک ناخۆن و ناخۆنەوە و بەرۆژوودەبن و دەچنە باری مەتبووندا!!!
- سمۆرەی زەویی جەمسەریی لە تەواوی وەرزی زستاندا بەرۆژوو دەبێ و هیچ ناخوات و ناخواتەوە و دەچێتە بارێکی متبوونی زۆر عەجیب و بارێکی تەواو بێهۆشی و نزمبونەوەی تەواوی ئاستی هەناسەدان و لێدانی دڵ و زیندەفرمانەکاندا تا وەرزی بەهاردا!!!
هەروەها جۆری تری سمۆرە هەیە لە وەرزی زستاندا پێنج رۆژ جارێک خواردن دەخوات و چوار ڕۆژی دواتر هێچ شتێک ناخوات و دەچێتە بارێکی رۆژووگرتن!!
- تیمساحی نیل لە وەرزی گەرمی و زۆر و ووشکی هاویندا دەچێتە ناو قۆڵتێک و خۆی تێدا حەشاردەدات بۆ ماوەی دوو سێ مانگ بەرۆژوو دەبێ و هیچ شتێک ناخوات و ناخواتەوە تا سەرەتایی وەرزی باران باریندا!!
- زۆربەی مێرووەکان لە وەرزی ساردوسۆڵی زستان و لە وەرزی ووشکی و گەرمی زۆری هاوێندا دەچنە باری متبوون و خۆیان لە کون و کەلینەکاندا دەشارنەوە بۆ ماوەی دوو سێ مانگ هێچ شتێک ناخۆن و ناخۆنەوە و بەرۆژوو دەبن تا کەش وهەوای ژینگەیان ئاسایی دەبێتەوە!!!
وەهەندێک جۆری مێرووی خەنافس و مێرووی سوسی گەنم بۆ ماوەی ساڵێک هیچ ناخۆن و ناخۆنەوە!!!
- مار و زۆربەی خشۆکەکان لە وەرزی متبوونی زستان دەچنە باری متبوون هیچ شتێک ناخۆن وناخۆنەوە و بارێکی ڕۆژووگرتنی تەواوە.
- دووپشک توانایەکی بێ وێنەی هەیە لە ڕۆژووگرتن لە خواردن و خواردنەوە تەنانەت دەتوانێت دوو سێ ساڵ هیچ شتێک نەخوات ونەخواتەوە!! وە زۆرێک لە توێکڵدارەکانی تر لە بەشێکی ژیانیاندا رۆژوگرتن هەیە!!
- دارودرەختەکان لەکاتی دابەزینی پلەی گەرمی وەرزی زستاندا دەچنە بارێکی رۆژووگرتن لە هەڵنەمژینی خۆراکە مادەکان لە ڕەگەکان وەک لە درەختی قەیسی و درەختەکانی تری تەمەندار(حولی)!!!
۲- رۆژووگرتنی قۆناغ گوڕکێ:- زۆرێک لە مێرووەکان و ووشکەئاوییەکان و خشۆکەکان و نەرمۆلەکان و پێستدڕکاویەکان و توێکڵدارەکان لە کاتی قۆناغی گۆڕانکاری سوڕی ژیانیاندا بەرۆژوو دەبن و هێچ شتێک ناخۆن و ناخۆنەوە!!!
زۆربەی مێرووەکان لە کاتی قۆناغی قۆزاخە(الشرنقە) بۆ ماوەی دوو تا سێ هەفتە هیچ ناخۆن و ناخۆنەوە، وەک قۆزاخی کرمۆکەی مێرووی حەریر بۆ ماوەی ۲۱ رۆژ رۆژوو دەگرێت لە خواردن!!!
۳ -ڕۆژوگرتنی نەخۆشی و پێکانەکان:-
زۆرێک لە گیانەوەران لە کاتی پێکان و شکان و نەخۆشیدا خۆدەگرنەوە لە خواردن و خوارنەوە و بەرۆژوو دەبن بۆ ماوەی چەندین رۆژ، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرگری لەشیان و زیادبوونی زیندەفرمانەکان و کارابوونی خۆیەچارەسەری پێکان و نەخۆشیەکان.
-ئەسپ لە کاتی نەخۆشیدا هیچ ناخوات و بەرۆژوو دەبێ لە خواردن تا چاک دەبێتەوە!!!
-شێری دارستان وەک خۆپارێزی و تووشنەبوون بەنەخۆشی و رزگاربوون لە ترشی یوریکی زیانبەخش هەفتانە رۆژێک بە رۆژوو دەبێت و هیچ شتێک ناخوات و ناخواتەوە!!!!
-ژوژکی مێرولەخۆر دڕکاویی ناوچە شاخاوییەکان بە زۆرخۆری و نەوەستانی شەوو رۆژ لە خواردن ناسراوە، بۆیە هەر کاتێک خۆراک نەما وکەوتە ژینگەیەکی بێ خۆراک و باردۆخی نالەبار بۆ ماوەی زیاتر لە یەک مانگ رۆژوودەگرێت لە خواردن بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەریکی خراپی لە سەر جووڵە و کارەزیندەگیەکان دروست بکات!!!
- دووپشک توانەیەکی بێ وێنەی هەیە لە ڕۆژووگرتن لە خواردن بۆ ماوەی دوو سێ ساڵ لە کاتی نائاساییدا، وە لە باری ئاساییدا بە مانگ دەتوانێت هێچ نەخوات!!!

٤-رۆژووگرتنی زوازێ و دوای لەدایکبوون و هاتنەدەرەوە لە هێڵکە:-
هەندێک باوان لە کاتی هێڵکەدان و داینگەییدا و بێچووی زۆرێک لە باڵندەکان و خشۆکەکان و مێرووەکان و جاڵجاڵۆکەکان بە ماوەی جیاواز دوای لەدایک بوون و هاتنە ژیانەوە بۆ ماوەیەک خۆدەگرن لە خواردن و خواردنەوە وبەرۆژوودەبن و هیچ شتێک ناخۆن وناخۆنەوە .
- مێ یەی جاڵجاڵۆکان لە کاتی دانانی هێڵکەکان و داینگەیدا بۆ چەندین هەفتە بەرۆژوو دەبن و هیچ شتێک ناخۆن و ناخۆنەوە!!!!
-بێچووی زۆرێک لە باڵندەکان وەک جوچکەی مریشک و چەندین پەڵەوەری تری بۆ ماوەی سێ چوار رۆژ بەرۆژوو دەبن و هیچ ناخۆن ونەخۆنەوە!!!
- نێرەی گیانداری فەقمەی قەڵەو(سەگی دەریا) لە مانگی ئاب دێتە لێوارەکانی دەریا بۆ ماوەی سێ مانگ بەرۆژوو دەبێ بۆ چاودێری و سەرپەرشتیکردنی مێیە ئاوسەکان و دواتر بێچووەکانیان !!!
-باڵندەی پەنگوین(بەتریق) لە کاتی زاوزێکردن و کڕکەوتن (کورکبوون) لەسەر هێڵکەدا بۆ ماوەی ۱۲۰رۆژ تا ۱٥۰ رۆژ هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن و دەچنە بارێکی رۆژووگرتن!!!
- نێرەی قازەکان چەندین رۆژ هێچ ناخوات و ناخواتەوە لە کاتی داینگەیی و کڕبوون لەسەر هێڵکەکان!!!!
٥-ڕۆژووگرتنی کۆچکردن:-
زۆرێک لە باڵندە کۆچکەرەکان و ماسی یەکان لە ماوەی کۆچکردنیاندا بۆ ژینگەی تازەیان بەرۆژوودەبن و هیچ شتێک لەم ماوەیەدا ناخۆن و ناخۆنەوە بۆ ئەوەی لەشیان سووک و ئاسان بێت بۆ ڕۆیشتن و فڕین و هەڵاتن و ڕزگاربوون لە دوژمنەکان و زووتر گەیشت بە ژینگەی مەبەست.
- ماسی سەلەموون لە کاتی کۆچکڕدن بۆ ژینگەی خۆی زیاتر لە ۱٦۰۰کیلۆمەتر دەبڕێت و بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ هیچ ناخوات و ناخواتەوە و بەرۆژوو دەبێت تا دەگاتە ژینگەی مەبەست!!!!
زۆرێک لە باڵندەکۆچکردوەکان لە کاتی کۆچکردنیاندا هیچ ناخۆن وناخۆنەوە و لە بارێکی رۆژوودان تا گەیشتن بە ژینگەی مەبەست، وەک باڵندەی زەقزاق بەدرێژایی ماوەی کۆچکردنیاندا کە چوار هەفتە دەبێت بە ڕۆژووگرتن لە خواردن و خواردنەوە دەیبڕن!!!
٦- رۆژووگرتنی دەستگیرگرتن و ئەسیربوون:-
زۆرێک لە زیندەوەران لە کاتی دەستگیرکردن و کەوتنە باری ئەسیریدا پەنا دەبنە بە مانگرتن و رۆژووگرتن بۆ ماوەیەکی زۆر وەک ڕەفتارێکی خۆپارێزی و بەزەیی پێهاتنەوە ڕاوچیەکان بۆ ئازادکردنیان و مەبەست و نهێنی تری نەزانراو!!!
ئاسک و باڵندە کیوێیەکان و ناماڵیەکان لە کاتی دەستبەسەرکردن و دەستگیکردندا بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ تا هەفتەیەک ماندەگرن لە خواردن و خواردنەوە و بەرۆژوو دەبن!!!
۷-رۆژوو گرتنی دڵتەنگی و غەمباریدا:-
هەندێک جۆری گیانەوەران لە کاتی لە دەستدان و مردنی تاکە نزیکەکانیان مانگدەکرن و بەرۆژوو دەبن وەک لە هەندێک گیانەەری شیردەر و سەگ و ...هتد!!!
تەنانەت هەندێک جۆری کرمە دەزوولەییەکان بەرۆژوو دەبن و تەمەنی ماوەنەوە لە ژیانیاندا زۆر زیاتر لەوانەی تر کە کەمتر خۆدەگرنەوە لە خواردن!!!
پاک وبێگەردی بۆ خودای بەدیهێنەر، ئیلهام و ڕێنمایی هەموو مەخلوقات کردوە پەرستش و نزاو تەسبیحاتی پەروەردگاریان بکەن بە رێگە و شێوازی جیاواز کە خودا خۆی نەبێ کەس نازانێ وەک دەفەرموێت:-( أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالطَّيْرُ صَافَّاتٍ ۖ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُ وَتَسْبِيحَهُ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ ).

Refferences
-Jae Choe.Encyclopedia of Animal Behavior.2nd Edition.
-Nicholas B. Davies John R. Krebs Stuart A. West.(2015).An Introduction to Behavioural Ecology.
-Milles angell.( 2009).Animal Behavior, Ninth edition. John Alcock.
- Mark Ridley. Animal Behavior: An Introduction to Behavioral Mechanisms, Development, and Ecology, Second Edition.First

published:23 February 1995

زۆرترین بینراو