#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ڕه‌غه‌د صدام حسین هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی‌ باوكی‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵی / 15/5/2019 350 جار بینراوە

ڕه‌غه‌د صدام حسین هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی‌ باوكی‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
ڕه‌غه‌دی‌ كچه‌ گه‌وره‌ی‌ صدام حسینی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ عێراق, هه‌واڵێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ باوكی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌شێك له‌ ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕه‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا بڵاوكرابووه‌وه‌.
له‌ ماڵپه‌ڕی‌ (الشبق)و چه‌ند ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕێكی‌ تردا هاتووه‌ كه‌ گوایه‌ ڕه‌غه‌د ووتویه‌تی‌ صدامی‌ باوكی‌ زیندووه‌ و له‌ژیاندایه‌ و ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندیی پێوه‌ده‌كات و له‌ ماوه‌ی‌ كه‌می‌ داهاتووشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كورسیی ده‌سه‌لاَت و حوكمڕانیی‌ عێراق.
به‌پێی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ یه‌كێك له‌ پارێزه‌رێكی‌ صدام حسینه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سێداره‌درا صدام حسین نه‌بووه‌, به‌ڵكو یه‌كێك له‌ هاوشێوه‌كانی‌ بووه‌.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ڕه‌غه‌د ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌ی‌ هه‌واڵه‌ ساخته‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تیی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داناوه‌ و له‌سه‌ری‌ نوسیوه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نیه‌.


زۆرترین بینراو