#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئی: جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت

هەواڵی / 15/5/2019 132 جار بینراوە

عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئی: جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت
 
شه‌ن پرێس:
له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ (عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئی)ی ڕێبه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕشی ئیسلامیی‌ ئێرانی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و جه‌نگه‌ی‌ ئێستاش جه‌نگی‌ ئیراده‌یه‌ و به‌ دڵنیاییشه‌وه‌ ئێران تیایدا سه‌رده‌كه‌وێت, هه‌روه‌ك ووتیشی كه‌ هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت.
ناوبراو ووتیشی: ئێران هه‌وڵی‌ ڕوودانی‌ جه‌نگ نادات, چونكه‌ جه‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌ نیه‌, هه‌روه‌ك به‌ناوی‌ سه‌ركردایه‌تیی ئێرانیشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ووڵاته‌كه‌یان نایه‌وێت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا دانوستاندن بكات و دانوستاندنیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌ به‌ (ژه‌هری‌ كوشنده‌) ناوبرد.
له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا بۆ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ ئێرانی‌, خامه‌نه‌ئی ووتیشی كه‌ ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئێران پاشه‌كشه‌ بكات, چونكه‌ ئه‌و وولاَته‌ هێزی‌ ئه‌وه‌ی‌ نیه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ جێبه‌جێ‌ بكات.




زۆرترین بینراو