# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

ڕێنمایی تایبەت بە ڕەمەزان بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە

هەواڵی / 15/5/2019 110 جار بینراوە

ڕێنمایی تایبەت بە ڕەمەزان بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە بەڵام باری تەندروستیان جێگیرە:

١-دڵنیا بە لەخواردنی سەوزە و میوەی ڕۆژانە کە دژە ئۆکسیدی تێدایە و بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن.
٢- دوور کەوەرەوە لە خواردنی چەوری زیانبەخش و تێر و چەوری بەسود بخۆ وەک ماسی و گوێز.

٣- لانی کەم ھەفتەی دووجار ماسی بخۆ بەبرژاوی.

٤-واز لە خواردنی سورەکراوە بھێنە و لەجێگەی بە برژاو خواردن ئامادە بکە.
٥- دوور بە لە زیادە بەکارھێنانی خوێ.

٦- ووریا بە لە خواردنی لە قتوو نراو چونکی ڕێژەیەکی زۆر خوێ و چەوری زیانبەخشی تێدایە.

٧- گۆشتی سوری بێ چەوری بەکاربھێنە لەگەڵ لێکردنەوەی پێستی مریشک.
٨-وەک پێویست ئاو بخۆرەوە و بەیەکجار بڕێکی زۆر مەخۆرەوە.

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د
پزیشکى پسپۆرى نەخۆشیەکانى هەناوى و دڵ و شەکرە

خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو