#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

هاوردەکردنی 14 بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ هەرێم و عێراق قەدەغە ده‌كرێت

هەواڵی / 15/5/2019 192 جار بینراوە

ئه‌م بەرهەمانە لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێن
هاوردەکردنی 14 بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ هەرێم و عێراق قەدەغە ده‌كرێت
شه‌ن پرێس:

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند کە هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی قەدەغە کردوە و بڕیارەکە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاتووه‌، ئەو بەروبوومانەی قەدەغەكراون لە (تەماتە و خەیار و پەتاتە و باینجان و كاهوو، قەرنابیت، گێزەر، نەبەگ، شوتی، لەهانە، كاڵەك، سیر، جۆ و گەنمەشامی) لەخۆدەگریت، جەختیشی لەسەر هاوردەكردنی ئەو بەروبوومانە كردۆتەوە لەگەڵ تەوابوونی وەرزی بەرهەمی ناوخۆ.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزەتی كشتوكاڵدا هاتووە، بڕیارەكە بۆ پارێزگاریكردنە لە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانە بۆ جوتیاران تا بەردەوامبن لەسەر بەرهەمهێنان، داواشی لە هەموو مەرزە سنورییەكان كردووە، بە مەرزەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، چاودێرییەكانیان توندوتر بكەن لە خاڵە گومرگییەكان بۆ ڕێگرتن لە هاتنەناوەوەی ئەو بەروبوومە كشتوكاڵیانە لە دەروەی وڵات.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە وەرزی کۆتاییهاتنی ئەم بەرهەمە ناوخۆییانەدا جارێکی دیکە رێگە دەدرێت بە هاوردەکردنیان.

زۆرترین بینراو