#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

وەزارەتی تەندروستی: هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك پابه‌ندى نرخى دیاركراو نه‌بێت سزا ده‌درێت

هەواڵی / 15/5/2019 82 جار بینراوە

ده‌بێت ده‌رمانخانه‌كان بە یەك نرخ دەرمان بەھاوڵاتیان بده‌ن
وەزارەتی تەندروستی: هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك پابه‌ندى نرخى دیاركراو نه‌بێت سزا ده‌درێت
شه‌ن پرێس:

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی نرخی دەرمان بۆ سەرجەم جۆرەكانی لە ھەرێمی كوردستان دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش پەیامێك ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەكات و راشیدەگەیەنێت، ئەو خاوەن دەرمانخانانەی پابەندنابن سزا دەدرێن.

د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێم رایگەیاند" ئەو لیژنانەی لەماوەی رابردوودا بۆ دیاریكردنی نرخی دەرمان پێكھێنرابون لەكارەكانیان بەردەوامن، بەڵام تائێستا تەواوی جۆرەكانی دەرمان لە ھەرێمی كوردستان نرخیان لەسەر تۆمار نەكراوە، بەرنامەكە بەوشێوەیە كە تەواوی دەرمان لەھەرێم نرخیان بۆ دابنرێت و بە یەك نرخ لەسەرجەم دەرمانخانەكاندا دەرمان بەھاوڵاتیان بدرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەو دەرمانخانانەی پابەندی نرخەكان نابن كە بۆیان دانراوە و لەو نرخەی دیاریكراوە بە زیاتر دەدرێتە ھاوڵاتیان سزای توند دەدرێن و بەردەوامیش لیژنەكان چاودێری دەرمانخانەكان دەكەن.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ سۆران عومەر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد،دوای بەدواداچونەکان دەرکەوت سەندیکای دەرمانسازان- لقی سلێمانی نرخی دەرمان گران دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو نرخەکانی بەسیدیەک دابەشکردوە بەسەر دەرمانخانەکانی سلێمانی ، ھەر دەرمانخانەیەک پێوەی پابەند نەبێ ئاگادارکردنەوەی ئاراستە دەکەن دواتر سزای مادی دەدەن بۆ جاری سێیەم دایدەخەن.

وتیشی، ئەمەش نمونەی بەشێک لەو دەرمانانەیە کە پێشتر بەچەند فرۆشراوەو ئێستە سەندیکا دایناوە بەچەند بفرۆشرێ لەکاتێکدا ئەو نرخانەی پێشوو ھەر دەرمانێک قازانجی ٪‏١٠-١٢ ی خراوەتە سەر بەپێی ئەم نرخە تازانە بێت دەرمان ھەیە سەدا پەنجاو شەست تاکو سەد قازانجی خراوەتە سەر! ئەمەش کارێکی مەترسیدارەو بەرێکەوتنی سەندیکاو زۆرێک لە دەرمانخابەکان دادەنرێ.

راشیگه‌یاند،ھەموو ەێگەیەک دەگرینە بەر بۆ رەدکردنەوەی گرانکردنی ئەم نرخانەی دەرمان کە زۆرینەیان دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەکانن...ئەم بازگانیە مەترسیدارە بە خوێن و جەستەی خەلکەوە تاوانی گەورەیە

زۆرترین بینراو