#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

جەلال جەوھەر و حەمەتۆفیق و مستەفای سەید قادر کێبڕکێ لەسەر جێگری سەرۆکی هەرێم دەکەن

هەواڵی / 15/5/2019 87 جار بینراوە

 جڤاتی نیشتمانی بڕیار دەدات کامیان دەنگی زۆرتر دێنن
جەلال جەوھەر و حەمەتۆفیق و مستەفای سەید قادر کێبڕکێ لەسەر جێگری سەرۆکی هەرێم دەکەن
شه‌ن پرێس:
ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند، جەلال جەوهەر، مستەفای سەید قادر و حەمەتۆفیق ڕەحیم خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید کردووە و لە لایەن جڤاتی نیشتمانییەوە بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە (باسنیوز)ی پارتی ڕاگەیاند: ”لێژنەیەکی ١٣ کەسی لە ھەردوو جڤاتی نیشتمانی و گشتی و کەسانی پسپۆڕ لە کاروباری حکوومەت و پەرلەمان پێکھێنراوە، ڕۆژانە بۆ جیاکردنەوەی سیڤییەکان کۆبوونەوە دەکەن و ئێستاش لە کۆبوونەوە دان، بەدڵنیاییەوە پێش ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان سەردانی لایەنەکان بکات، ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستەکان یەکلایی دەکەینەوە“.

ھاوکات کوێستان محەمەد ئاشکرای کرد: ”سێ کەس بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاندیدن، ئەوانیش مستەفای سەید قادر، جەلال جەوھەر و حەمەتۆفیق ڕەحیمن، بۆ ھەڵبژاردنی یەکێک لەوانەش، جڤاتی گشتی دەنگیان پێ دەدات کە کامیان دەبن“.

ئەندامەکەی جڤاتی گشتیی گۆڕان باس لەوە دەکات، ”ئێمە لەگەڵ ئەوەین لە زووترین کاتدا حکوومەت پێکبھێنرێت و لایەنەکان بەرژەوەندیی خەڵک بخەنە سەرووی بەرژەوەندیی حزب و باڵ و تەکەتولەکانیانەوە“. دووپاتیشی کردەوە کە پێویست ناکات لەوە زیاتر چاوەڕێی ھیچ لایەنێک بکرێت و ”پێویستە حکوومەت لە پێناو بەرژوەندی خەڵک پێکبھێنرێ“.

زۆرترین بینراو