#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

مستەفا چاوڕەش: پێشمەرگە نە جلی جلە و نە تفەنگی تفەنگە و بە کۆستەریش هاتوچۆیان پێدەکرێت

هەواڵی / 15/5/2019 150 جار بینراوە

خراپی دۆخی سەربازی پێشمەرگە دەخاتەڕو
مستەفا چاوڕەش: پێشمەرگە نە جلی جلە و نە تفەنگی تفەنگە و بە کۆستەریش هاتوچۆیان پێدەکرێت
شه‌ن پرێس:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێشمەرگە نە جلی جلە و نە تفەنگی تفەنگە و تائێستاش بە کۆستەر هاتوچۆیان پێدەکرێت، دەشڵێت، یەكخستنەوەی هێزەكان پێویستی بە ئیرادەی یەكێتی و پارتی هەیە و لە دەسەڵاتی وەزیرێكدا نیە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتی بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاندوە"هاوپەیمانان چەندین کۆبونەوەیان بۆ یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە پێکردوین، بەڵام یەکخستنەوەى ئەو هێزانە تەنها بە وەزیر ناکرێت، بەڵکو دەبێت یەکێتى و پارتى دڵیان باش بکەن."

وتیشى"یەکخستنەوەى هێزەکانى حەفتاو هەشتا بە خەیاڵ ناکرێت و پێداویستى دەوێ، دەبێت یەکێتى و پارتى دابنیشن و بڕیار بدەن، نەک مەسەلەکە بخرێتە دەست فڵان و فیسان و وتیشی:"ئێمە بەباشى دەزانین پێشمەرگە هى خەڵک بێت نەک حزب، بەڵام ئەمە بە خەیاڵ ناکرێ، چەک و بارەگاى دەوێ."

وتیشى"ئێمە تا ئێستا لەرێگەى کۆستەر و بەکرێ هاتوچۆ بەپێشمەرگە دەکەین، جلیان لەجل ناچێت، تفەنگیان لەتفەنگ ناچێت، پێڵاویان لە پێڵاو ناچێت، تەمەنا دەکەم لەدەمى خۆمانى بگرینەوە و ئەم هێزە یەکبخەینەوە."

مستەفا چاوڕەش یەکێکە لەو کەسانەی کە خۆی کاندید کردوە بۆوەرگرتنی بۆ وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو