# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

ئاوارەیەکی عەرەب لە هەولێر: سێ رۆژە کچەکەم رفێندراوە

هەواڵی / 15/5/2019 120 جار بینراوە

ئاوارەیەکی عەرەب لە هەولێر: سێ رۆژە کچەکەم رفێندراوە

 

شه‌ن پرێس :

هاووڵاتییەکی عەرەب کە لە ساڵی 2013ـەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بووە، دەڵێ لە شەوی (11-5-2019)ـيوە کچە تەمەن 13 ساڵەکەی رفێندراوە.

ناجح مەحموود، ئەندازیارە و خاوەنی چوار منداڵە، لە دوای ساڵی 2013ـەوە لەگەڵ خێزانەکەی قەزای میقدادییەی لە پارێزگای دیالە جێهێشتووە و ئاوارەی هەولێر بوون، دەڵێ شەوی 11-5 کچەکەی لەبەر دەرگای ماڵەکەی لە هەولێر رفێندراوە.

ناجح مەحموود بە رووداوی راگەیاند "کاتی رووداوەکە من لە ماڵەوە نەبووم، هەرچوار منداڵەکەم و هاوژینەکەم لە ماڵەوە بوون، کاژێر 10:00ـی شەو لە دەرگایان داوە و کچەکەم کە ناوی نوور-ە دەرگای کردووەتەوە، بەڵام رفاندوویانە و تاوەکو ئێستا هیچ سۆراخی نازانین و، داوا لە هەموو دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، یارمەتیمان بدەن لە دۆزینەوەی".

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کچە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ دایکی لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بڕی 20 هەزار دۆلاری لەگەڵ خۆیدا بردووە، تاوەکو ئێستا سۆراخی نییە و نازانرێت چووەتە کوێ".


خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو