# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

ئێران خەریکە هەژموونی خۆی لە ناوچەکانی باکور لەدەست دەدات

هەواڵی / 14/5/2019 242 جار بینراوە

ئێران خەریکە هەژموونی خۆی لە ناوچەکانی باکور لەدەست دەدات

شه‌ن پرێس :
لە ساڵانی شەستەکاندا وەک ئەمڕۆ میدیا و درما و شانۆگەری هێندە پیشکەوتوو نەبوو. لە ڕادیۆی کوردی تارانەوە گوێمان لە تەمسیل دەگرت کە باسی مێژووی کۆنی ئێران و ناوچە ئیسلامییەکانی ژێر دەستی ڕوسەکانی دەکرد. ئەو سەردەمە ململانێی نێوان هەژموونی ئێران و ڕوسیا بوو لەو ناوچانەدا. ئێستا هیچ لەو مێژووە نابیستین و، دەبینین ئێران هەموو سیاسەتی دەرەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کورتکردووەتەوە.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکێک لەسەردانەکانیدا بۆ ئەمریکا دەڵێ: هەندێک لە دوژمنە ناوچەییەکانی ئێران، بەتایبەتی ئیسرائیل و سعودیە و ئیمارات، دەیانەوێت ئێران هەڵبوەشێنن. جەواد زەریف ئاوڕێک لە ڕۆڵی مێژوویی ئێران لە ناوچەکانی باکوری خۆی ناداتەوە کە خەریکە هەژموونی خۆی وەک کەلتور و مەزهەب لە ئازربایجان و تورکمانستان و ئەفغانستان و تەنانەت لە تورکیاش لەدەست دەدات.

هەریەکێک لەو وڵاتانە داواکارییەکی لە ئێران هەیە. ئازربایجانی ڕوسیا کە لەژێر دەسەڵاتی ئێرانییەکاندا یەک ناوچە بوو و دوای دۆڕاندنی شەڕ لە گەڵ ڕوسیای ستالیندا ئازربایجان بووە باکو و باشور. ئێستا ئازربایجان داوای پشکی خۆی لە هاوبەشێتی کەلتوری نەتەوەیی و مێژوویی لە ئێران دەکات و، دەیەوێت پاشکۆی ئێران نەبێت. تەنانەت چاویشی بڕیووەتە ئازربایجانی ئێرانی و شارەکانی سەر دەریای خەزەر.

لۆبی ئیسرائیل لە ئەمریکا پاڵپشتی خەڵکی ئازربایجانی باکورە. هەروەها سعودیە وەبەرهێنانی لە شاری "باکۆ" هەیە و لایەنگری داواکارییەکانی ئازربایجانی باکورە.
هەر لە باکورەوە تورکمانستان کە هاوسۆزی ئێران بوو لە شەڕەکانیدا لە گەڵ ڕوسیا، ئێستا مەیلی لای تورکیای هەیە و هەوڵ دەدات قەوارەیەکی تورکی لە ئاسیای ناوێن دروست بکات و خۆی ببێتە خاوەنی ئەو کەلتورەی لە گەڵ ئێران هەیبووە.

لە لایەکی ترەوە تورکیا لە ساڵانی ڕابوردوودا هەوڵی داوە هەژموونی ڕۆشنبیری و ئابووری خۆی لەناوچەی ئازربایجاندا فروانتر بکات. هەوڵدانی تورکیا بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی لە شاری "ناخچەوان"ی ئازربایجان مەترسی لەسەر هەژموونی ئێران دروست کردووە.

بەگشتی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابوردوودا کۆمارە ئیسلامییەکانی ناو ڕوسیا هەوڵیان داوە ستراتیژییەتێکی تایبەت بە خۆیان هەبێت و لە ژێر هەژموونی ئێراندا بچنە دەرەوە.
سزا ئابورییەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران ڕۆڵی ئێرانی لە ناوچەکانی باکور سست کردووە و ئێران نەیتوانیووە گرێبەستە ئابوورییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتانە پەرە پێبدات و، تورکیا شوێنی گرتووەتەوە. ئەوەش هۆکارێکە بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی ئیڕان.

ئێران قورسایی خۆی خستووەتە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو. هاوکاریی حیزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن و دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات و لە گەلانی باکوری خۆی دوورکەوتووەتەوە.
بۆیە مەترسییەکانی سیاسەتی ئێران خۆی لە گەڵ دراوسێکانی هیچی کەمتر نییە لە ترسی ئیسرائیل و سعودیە و ئیمارات.
خالد ڕەنجدەر

خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو