# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

زه‌كاتی زه‌وی وزار و خانووبه‌ره‌یه كه‌ بۆ بازرگانی كڕرابێت

هەواڵی / 13/5/2019 160 جار بینراوە

زه‌كاتی زه‌وی وزار و خانووبه‌ره‌یه كه‌ بۆ بازرگانی كڕرابێت

شێخ عبدالله بن عبدالرحمن الجبرین


شه‌ن پرێس :
پرسیار : پیاوێك زه‌وی وخانوبه‌ره‌ (عقار) ی هه‌یه‌، وده‌یه‌وێت بیفرۆشێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی زۆره‌ نه‌یفرۆشتوه‌، ئایا ئه‌م خانوبه‌ره‌یه‌ به‌ماڵی بازرگانی داده‌نرێت كه‌ هه‌موو ساڵێك زه‌كاتی لێده‌درێت، یان چی ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .
وایده‌بینم له‌م حاڵه‌ته‌دا زه‌كاتی تێدا واجب نابێت، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌فرۆشرێت، كاتێكیش فرۆشرا زه‌كاتی یه‌ك ساڵی لێ ده‌رده‌كرێت، هه‌رچه‌ند چه‌ند ساڵێكی زۆریش مابێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ماڵی بازرگانی دانانرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵی بازرگانی له‌كاتی خۆیدا ده‌فرۆشرێت، زۆرێكیش له‌ عه‌قارات و ماڵ و زه‌وی و خانووبه‌ره‌ خاوه‌نه‌كانیان چه‌ند ساڵێك ده‌یهێڵینه‌وه‌ ودایده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كانیان به‌رز بێته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵێك زه‌كاتی لێ ده‌ربكات ئه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی زۆر زۆر كه‌م ده‌كات، خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز


خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو