#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

"مارتا لیوسە"ی کچی پاشای نەرویج حەزی دەچێتە دکتۆرێکی ساحر

هەواڵی / 13/5/2019 296 جار بینراوە

"مارتا لیوسە"ی کچی پاشای نەرویج حەزی دەچێتە دکتۆرێکی ساحر

شه‌ن پرێس :
ئەگەر ڕاست بێت کە کچی پاشای نەرویج حەزی لە کابرایەکی ئەمریکایی ساحر کردبێت، ئەوە چوارەم غەریبەیە کە دەچێتە ناو بنەماڵەی پاشای نەرویجەوە.
یەکەم: شا هەراڵد کە ئێستا پاشای نەرویجە کاتی خۆی خاتوو سۆنیا هاراڵدسنی هێناوە کە لە خێزانێکی سادەی شاری ئۆسلۆیە و، کوڕێک کچێکیان هەیە.
دووەم: کوڕەکەی ئافرەتێکی سادەی نەرویجی بێوەژنی هێناوە.
سێیەم: کچەکەشیان شووی کرد بە کابرایەکی سادەی نەرویجی کە دەڵێن لە خێزانێکی جولەکەی نەرویجە. ئەم کچە دوای بوونی ٤ کچ لەو کوڕە جیابووەوە.
چوارەم: ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە کە کچەکەی پاشا حەزی لە کابرایەکی ئەمریکایی ساحیر کردووە.
ئەو ساحیرە ئەمریکاییە و ناوی "دوریک فیریت"ـە و کەسێکی نەناسراوە لە نەرویج. خەڵکی نەرویج لەمێژە باس لە گۆڕینی سیستەمی پاشایەتی دەکەن و، ئێستا کە خوێنێکی تری غەیری شاهانە تێکەڵاویان بووە، خەڵک بە باشی دەزانن بگۆڕدرێن.
گەلی نەرویجی وەک خەسوویەک وان کە لە هاوسەرگیریی کوڕەکەی ڕازی نەبێت لەبەر ئەوەی ویستی ئەو لە هاوسەرگیرییەکەیدا نەبووە.
ئەم کچەی شای نەرویج لە منداڵییەوە خەزی لە ئەسپ بووە و خەونی بە فریشتەوە بینووە. لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا دەڵێ: دەتوانم لە گەڵ ڕوحیانەتی مردووەکان قسە بکەم. ئێستاش کە کابرایەکی ساحیری هەڵبژاردووە لەوانەیە حەزەکانی خۆی بێنێتەدی و، لە گەڵ ئەو ساحیرە بچێتە دنیای خەیاڵەوە.
ئێمەش لە ماڵەوە باسمان لەو بابەتە کرد و وتم لەوانەیە "جن"ی تێدابێت. باشترە نامەیەکیان بۆ بنووسین کە ئێمە مەلایەکمان هەیە لە کوردستان "جن" لەلەش دەردەکات.
خالد ڕەنجدەر

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت