پاك بوونه‌وه‌ی ئافره‌ت له خوێنی مانگانه له‌پێش بانگی به‌یانیه‌وه
هەواڵی /
11/5/2019
572 جار بینراوە
پاك بوونه‌وه‌ی ئافره‌ت له خوێنی مانگانه
له‌پێش بانگی به‌یانیه‌وه
شێخ
محمد بن صاڵح العثیمین
شه‌ن پرێس :
پرسیار
: ئه‌م
كه‌سه ده‌پرسێت وده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له‌سوڕی مانگانه‌دایه پاك
بویه‌وه وپاش بانگی به‌یانی خۆی شۆرد ونوێژی كرد و ئه‌و رۆژوه به‌ڕۆژوو بوو،
ئایا ڕۆژوه‌كه‌ی دروسته؟ یان ده‌بێت قه‌زای بكاته‌وه ؟
وه‌ڵام
: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله، أما بعد :
ئه‌گه‌ر
هاتوو ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له‌سوڕی مانگانه‌دایه به‌ته‌نها خوله‌كێك پێش نوێژی به‌یانی
پاك بویه‌وه لهخوێنهكهی وته‌واو دڵنیا بوو له‌پاك بونه‌وه‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌گه‌ر
له ڕه‌مه‌زاندا بوو واجبه له‌سه‌ری كه به‌رۆژوو بێت، وه رۆژوهكهیشی ڕاست
ودروسته و هیچ پێویست به قهزاكردنهوهیش ناكات، چونكه ئه‌م ئافره‌ته كاتێك
رۆژووی گرتووه پاك بوه‌ته‌وه له‌سوڕی
مانگانه‌ی، ئه‌گه‌ر چی خۆشتنهكهیشی دواكه‌وتبێت بۆ دوای هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی به‌یانی
.
خوای گه‌وره
زاناتره .
سه‌رچاوه
: ماڵپه‌ری الشيخ محمد بن صالح العُثيمين .
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان
سابیر عه‌زیز