#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

پەتاتە ئەگەر چەکەرەی کرد نابێت بخورێت

هەواڵی / 11/5/2019 298 جار بینراوە

پەتاتە ئەگەر چەکەرەی کرد نابێت بخورێت

 

شه‌ن پرێس :
به‌پێی رێنمایه‌كان پێویسته‌ ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه‌‌ یان نەرم بووە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت
هەروەها ماوەی هەڵگرتن و شێوازی هەڵگرتن کاریگەری هەیە لەسەر خراپ بوونی پەتاتەکە
لەو کاتەدا مادەی سۆلانین و ئەلفا کانونین دروست دەکات کە بەهۆی بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکانەوە هەروەها شێواز و ماوەی هەڵگرتنی دروست دەبێت
بەهۆی ڕودانی کارلێکی کیمیای یەوە چەکەرە دروست دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ سەوزو پەتاتەکە نەرم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان کە ئەمەش بە ئاسانی هەرس نابێت و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت ودەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی لەش
‌ په‌تاته‌ نابێت له‌ شه‌ش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره‌ مادده‌ی دایۆکسین و سلیکات دروست بکات کە مادەی ژەهری یە كه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه
پێویستە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد یان سەوز بوو بەهیچ جۆرێک نەخورێ...
لەشکر حمید - ئەندازیاری خۆراک

زۆرترین بینراو