# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

ناکۆکی دوو برای بەتەمەن لەسەرچییە و دادگا چ بڕیارێکی دەرکردووە؟

هەواڵی / 9/5/2019 369 جار بینراوە

ناکۆکی دوو برای بەتەمەن لەسەرچییە و دادگا چ بڕیارێکی دەرکردووە؟

شه‌ن پرێس :
ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو یەکێک لەو دوو برایەی ماوەیەک کێشەیان لە دادگا بووە، بە لێدانی ئوتومۆبێل گیانی لەدەست دا. ئەو پیاوە ناوی "حەیزان الحربی" بوو و خەڵکی سعودیە بوو. لە گەڵ برا بچکۆلەکەی کە هەردوویان بە تەمەنن ماوەی چەند مانگێکە کێشە و هەرایانە و لە کۆتاییدا دادگا بۆی یەکلا کردنەوە.
کێشەی ئەم دوو برایە لەسەر میرات و بەشکردنی مال و دارایی و ئوتومۆبێل و زەویوزار نەبووە. لەسەر بەخێرکردن و سەرپەرشتیکردنی دایکیان بووە کە تەنها(٢٠) کیلۆی لێ ماوەتەوە. هەریەکەیان ویستوویەتی کە خۆی بەخێوی بکات.
لە کۆتاییدا دادگا بڕیاری داوە کە برا بچکۆلەکە دایکی بەخێو بکات، چونکە برا گەورەکەی بەتەمەنترە و خۆی پێویستی بە کەسێک هەیە سەرپەرشتی بکات.
برا گەورەکەی لە نیگەرانیدا دەستبەجێ دوای بڕیارەکەی دادگا دەست بەگریان دەکات، چونکە ئیتر دەبێ دایکەکەی لە ماڵی ئەو بچێتە دەرەوە بۆ لای برا بچکۆلەکەی و دەرگای ئەو پاداشتەی لێ دادەخرێت کە هەیبووە.
ئەو برا گەورەیە ساڵانێکی زۆر بوو بە تەنها لە گەڵ دایکی دەژیا و بەخێوی دەکرد. برا بچکۆلەکەی لە شارێکی ترەوە دێتە لای و پێی دەڵێ کە تۆ ئەرکی خۆت بەجێهێناوە و زۆر پیر بووی و نابێ دایکیشمان بێ خزمەت بمێنێتەوە. من هاتووم ببیەم بۆ لای خۆم. ئەویش دەیکاتە شەڕ و هەرا و کێشەکەیان دەگاتە دادگا. دایکەکەیان جگە لە مستیلەیەکی مس هیچی تری نییە. دادگاش بڕیار دەدات دایکەکە بدرێت بە برا بچکۆلەکە.
هیشتا لە کۆمەڵگەی موسوڵماناندا خەڵی ئاوا ماون.
خالد ڕەنجدەر

خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو