# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

دروسته‌ ئافره‌تان له ڕه‌مه‌زاندا ده‌رمانی‌ نه‌كه‌وتنه‌ سوڕی‌ مانگانه‌وه‌ به‌كار بهێنن ؟

هەواڵی / 7/5/2019 322 جار بینراوە

دروسته‌ ئافره‌تان له ڕه‌مه‌زاندا ده‌رمانی‌ نه‌كه‌وتنه‌ سوڕی‌ مانگانه‌وه‌ به‌كار بهێنن ؟

شه‌ن پرێس :
د.طلعت عفیفی – ڕاگر و مامۆستا له‌ زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر
دكتۆر " طلعت عفیفی " ی‌ ڕاگری‌ پێشووتری‌ كۆلێژی‌ بانگه‌واز له‌ زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ " ئافره‌تان ده‌توانن له‌مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زاندا داوو ده‌رمان , یان ده‌رزیی نه‌كه‌وتنه‌ سوڕی‌ مانگانه‌وه‌ به‌كاربهێنن و به‌و كاره‌ ڕۆژووه‌كه‌یان دروسته‌ و به‌تاڵ نابێته‌وه‌ و له‌ڕووی‌ شه‌رعه‌وه‌ ئاساییه‌ , چونكه‌ له‌ قورئانی‌ پیرۆز و فه‌رمووده‌دا هیچ شتێكمان نیه‌ كه‌ ڕێگری‌ له‌و كاره‌ بكات .
له‌باره‌ی‌ پرسیارێكه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئافره‌تان له‌مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زاندا ده‌رزی‌ و ده‌رمانی‌ نه‌كه‌وتنه‌ سوڕی‌ مانگانه‌وه‌ به‌كاربهێَنن , دكتۆر عفیفی ووتی‌ .. هیچ شتێكمان نیه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ به‌حه‌رام دابنێت و ئافره‌تانیشی سه‌رپشك كرد له‌به‌كار هێنان , یان نه‌هێنانی‌ ئه‌و ده‌رزی‌ و داوو ده‌رمانانه‌دا .
به‌گوێره‌ی‌ پێگه‌ی‌ ( الفقه‌ الاسلامی‌ ) , دكتۆر عفیفی ڕوونیكرده‌وه‌ باشتر وایه‌ كه‌ مرۆڤ خۆی‌ بۆ خوای‌ گه‌وره‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و باوه‌ڕی‌ ته‌واوی‌ به‌و ووته‌یه‌ هه‌بێت " ما قضی‌ الله لمومن قضا‌ء الا كان خیرا له" و هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ به‌ڵێ‌ له‌و مانگه‌دا ڕۆژووه‌كانی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌گرێت , به‌ڵام ڕه‌نگه‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و دادووده‌رمانانه‌ زیانی‌ پێ بگه‌یه‌نێت , یان خشته‌ی‌ كه‌وتنه‌ سوڕه‌كه‌یه‌وه‌ تێك بدات و هۆڕمۆنه‌كانی‌ ئافره‌ته‌كه‌ش تێكبدات .
سه‌رچاوه‌ : مــحــیــط 






خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو