#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

چۆن تینوو نه‌بم له‌ کاتی ڕۆژوو گرتن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان؟

هەواڵی / 7/5/2019 262 جار بینراوە

چۆن تینوو نه‌بم له‌ کاتی ڕۆژوو گرتن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان؟

--- تینوویه‌تی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان :
--- چۆن تینوو نه‌بم له‌ کاتی ڕۆژوو گرتن :
ــــ که‌مکردنه‌وه‌ی یان نه‌هێشتنی تینوویه‌تی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌کێکه‌ له‌و پرسیارانه‌ی زۆر له‌ هاوڵاتیان به‌ داوای وه‌ڵامه‌که‌ی دا ده‌گه‌ڕین ۰
--- چۆن تینوو نه‌بم له‌ کاتی ڕۆژوو گرتن :
۱ ــــ خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له‌ ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ؛ هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌ ؛ ئاوه‌که‌ فێنک بێت یان ئاساییه‌ باشتره‌ له‌ ئاوی زۆر سارد ۰
۲ ــــ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه‌ وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده‌ سێ بۆ چوار جار له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت ۰
۳ ـــ دوور بکه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له‌ دوو کووپ له‌ چا و قاوه‌ و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه‌ ۰
٤ ــــ هه‌وڵ بده‌ خواردنی کوڵاو و برژاو بخوێت و له‌ خواردنی سورکراوه‌ دوور که‌ویته‌وه‌ ۰
٥ ــــ زۆرتر سه‌وزه‌ و میوه‌ بخۆ به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پۆتاسیۆم وه‌ک مۆز ، سندی ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه‌ ڕێواس ، شلیک ۰
٦ ـــ خۆت به‌ دوور بگره‌ له‌ خواردنی خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو ۰
۷ ـــ هه‌وڵ بده‌ چه‌رسی سوێر کراو نه‌خوێت : ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته‌ به‌ کاڵی بێت و ڕۆژانه‌ بڕه‌که‌ی له‌ ناو له‌پی ده‌ست زیاتر نه‌بێت۰
۸ ـــ ـ پێویسته‌ ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ؛خواردنی زه‌ڵاته‌ له‌ کاتی به‌ربانگ و پارشێو زۆر به‌ سووده‌ ۰
۹ ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ مانه‌وه‌ له‌ شوێنی گه‌رم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و ئه‌نجام دانی وه‌رزشی قورس بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌یانیان له‌ ترسی وشک بوونه‌وه‌ ۰
۱۰ ـــ که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی ( نه‌خواردنی باشتره‌ ) ، رۆژووه‌که‌ت به‌ میوه‌یه‌ک بشکێنه‌ ، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد ؛ هه‌فته‌ی دوو جار و دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ ، له‌ بری ئه‌وه‌ مێوژ و قه‌یسی وشک کراو بخۆ ۰
۱۱ ـــ له‌ جیاتی شه‌ره‌به‌تی ئاماده‌کراو و گیراوه‌ : شه‌ربه‌تی فرێش له‌ ماڵه‌وه‌ ئاماده‌ بکه‌ و بیخۆره‌وه‌ ۰

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

زۆرترین بینراو