# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

حوتێکی جاسوس لە نەرویج دەستگیر دەکرێت

هەواڵی / 4/5/2019 205 جار بینراوە

حوتێکی جاسوس لە نەرویج دەستگیر دەکرێت

شه‌ن پرێس :
"ئۆد ڕیکادسن"ی زانای زیندەوەرە دەریاییەکان لە نەرویج ڕایگەیاندووە کە ماسیگرێکی نەرویجی لە لێوارە ئاوەکانی نەرویج حوتێکی سپی گەورەی دەستگیرکردووە کە زینێکی لێ بەستراوە و زینەکەش پشتێنی هەیە و جیگای کامیرە بەستینی پێوەیە. ئەو کامیرانە پەیوەستە بە سەنتەری "سانت پەترسبۆرگ"ی ڕوسیاوە. بۆیە پێدەچێت دەزگا ئەمنییەکانی ڕوسیا مەشقیان بەو حوتە کردبێت لەسەر جاسوسیکردن.
جگە لە حوت هەندێک ئاژەڵی تری وەک پشیلە و شەمشەمەکوێرە و سمۆرە و ئاژەڵی تریش بەکاهێنراوە بۆ جاسوسی کردن، بەڵام پشیلە پابەند نابێت بە ڕێنماییەکانەوە و لەو ئەرکانەی پشیلەیان تێدا بەکارهێنراوە شکستیان هێناوە.
دەزگای (سی ئای ئەی) لە ساڵانی شەستەکاندا نزیکەی ١٤ ملیۆن دۆلاری ئەو کاتەی بەکارهێناوە لە ڕاهێنانی پشیلە لەسەر کاری جاسوسیکردن. لەناو جەستەی پشیلەدا میکرۆفۆنیان داناوە و ئامانج لێی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەسەر ڕوسیا. ئەو پشیلانە لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ڕوسیا لە واشنتۆن بڵاوەیان پێکراوە.
سەبارەت بە بەکارهێنانی شەمشەمەکوێرە لەبەر ئەوەبوو کە بە شەو بێدەنگ بووە و زیاتر لەو جێگایانەدا دەژی کە نابیندرێن. تەنانەت دکتۆرێکی دان لە جەنگی دووەمی جیهاندا پێشنیاری کردووە کە ماددەی سووتێنەر لە شەمشەمەکوێرەدا بشاردرێتەوە و بەسەر شارەکانی ژاپۆندا بخرێنە خوارەوە. لە یەکێک لە ئەرکەکاندا توانراوە کۆگایەکی فڕۆکەی جەنگی بسووتێنرێت.
لە ساڵی ٢٠٠٧دا سوپای ئێران ١٤ سمۆرەی دەستگیر کردووە و دوای پشکنین دەرکەتووە کە کامیرەیان لێ بەستراوە و لە نزیک بنکە ئەتۆنۆمییەکەیان بڵاوەیان پێکراوە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا لە میسر لەقلەقێک دەستگیرکراوە و گومانیان لێکردووە جاسوس بووبێت، بەڵام دوای پشکنین دەرکەتووە کە فەرەنسییەکان کامیرەیان لێ بەستووە بۆ بەدواداچوونی باڵندەکانی دیکە.
خالد ڕەنجدەر

خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو